ئەپڵ شوێنی بەرهەمهێنانی AirPods Pro ـی لە چینەوە بۆ ڤێتنام گواستەوە

هەندێک لە بەرگەکانی بیستۆکی بێوایەری Apple AirPods Pro دەڵێن کە بیستۆکەکە لە وڵاتی ڤێتنام کاری پێکەوەنانی بۆ کراوە.

بە پێی بەکارهێنەرێک لە تویتەر، ژمارەیەک بەکارهێنەر لە فۆڕمەکانی MacRumors و تەنانەت ستافێکی The Verge ـیش کە تازە بیستۆکە بێوایەرەکەی کڕیبوو، ئاشکرایان کرد لە بەشی پشتەوەی بەرگی بیستۆکەکانیاندا نووسراوە “Assembled in Vietnam”، بەو واتایەی لە وڵاتی ڤێتنام کاری پێکەوەنانی بۆ کراوە، لە کاتێکدا کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە بەشی پشتەوەی بەرگی بیستۆکەکەدا دەنووسرێت “Assembled in China” و لە چین کاری پێکەوەنانی بۆ دەکرێت.

ئەمە وێنەی یەکێک لە ستافی پێگەی The Verge ـە، کە نووسینی Assembled in Vietnam لە بەشی پشتەوەی بەرگی بیستۆکەکەیدا نووسراوە:

وێنە: Kara Verlaney لە The Verge.
وێنە: Kara Verlaney لە The Verge.

بە شێوەیەکی گشتی، ئەپڵ کاری بەرهەمهێنان و پێکەوەنانی ئامێرەکانی لە وڵاتی چین ئەنجام دەدات، بەڵام کۆمپانیاکە لە ڕابردوودا خواستی دەربڕیبوو تاوەکو شوێنی ئەنجامدانی بەرهەمهێنانی بەشێکی زۆر لە ئامێرەکانی لە چین بگوازێتەوە لەبەر دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو جەنگە بازرگانییەی کە لە ئێستادا بوونی هەیە لە نێوان ئەمریکا و چیندا و بووەتە هۆکاری زیادکردنی باجی هاوردەکردنی ئامێرەکان لە چینەوە بۆ ئەمریکا.

ڕوون نییە کە ئاخۆ ڕێژەی چەند لە بیستۆکە بێوایەرەکە لە ڤێتنام کاری پێکەوەنانی بۆ دەکرێت یاخود ئەپڵ نیازی گواستنەوەی تەواوەتی شوێنی بەرهەمهێنان و پێکەوەلکانی ئامێرەکەی هەبێت بۆ وڵاتەکە. بە هەرحاڵ، پێگەی The Information دوێنێ ڕایگەیاند ئەپڵ لە پلانیدایە کارگەکانی ڤێتنام بۆ بەرهەمهێنانی بیستۆکی نوێی داهاتووی بەکاربهێنێت، وە دەڵێت ئەپڵ کارگەکانی چینیش بۆ بەرهەمهێنانی هەندێک لە بیستۆکەکە لە داهاتوودا بەکاردەهێنێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2WUhHpy
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە