سامسۆنگ ئامادەیە بۆ بەرهەمهێنانی چیپی قەبارە 5 نانۆمەتری

بە درێژایی چەند مانگی ڕابردوو، کۆمپانیای سامسۆنگ سەرقاڵی گەشەپێدانی یەکەمین چیپی 5 نانۆمەتری بووە لە تاقیگەکانی خۆی. ئێستاش ڕاپۆرتەکانی کۆریای باشوور ئاماژە بەوە دەدەن کە سامسۆنگ ئامادەیە تاوەکو دەست بکات بە بەرهەمهێنانی چیپە قەبارە بچکۆلانەکەی.

پێگەی ZDNet ئاشکرای کرد کە چیپی داهاتووی کۆمپانیای سامسۆنگ ناوی Exynos 992 دەبێت و یەکەمین چیپ دەبێت بە قەبارەی 5 نانۆمەترییەوە. چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیای Samsung Electronics لە مانگی ئابی ئەمساڵدا مۆبایلی نوێی Samsung Galaxy Note 20 بە هەبوونی ئەو چیپە نوێیەوە بەردەست بکات.

کارگەی کۆمپانیای Samsung Electronics لە Hwaseong، کۆریای باشوور.

بە پێی ڕاپۆرتەکان بێت، چیپی Exynos 992 یەکەی کارپێکەری Cortex-A78 و گرافیکی Mali-G78 بەکاردەهێنێت. یەکەی کارپێکەری ئەم چیپە نوێیە بە ڕێژەی 20% کارامەتر دەبێت لە یەکەی کارپێکەری Cortex-A77 ـی چیپی Exynos 990 ـی ئێستا و گرافیکیشی بە ڕێژەی 25% خێراتر دەبێت لە گرافیکی Mali-G77 ـی هەمان چیپ.

هەروەها ئەوەش پشتڕاست کراوەتەوە کە یەکەی کارپێکەری Cortex-A78 بەکارهاتووە بۆ گەشەپێدانی چیپە 5 نانۆمەترییەکان لە لایەن کۆمپانیای TSMC ـی تایوانییەوە.

ڕاپۆرتەکان دەڵێت کە پێدەچێت سامسۆنگ چیپی Exynos 992 بە تەنها بۆ Samsung Galaxy Note 20 لە کۆریای باشوور بەکاربهێنێت و چیپەکانی Snapdragon بۆ مۆبایلەکە لە بازاڕی وڵاتانی دیکەدا بەکاربهێنێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2zHakc7
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە