ئەپڵ 4 دانە ڕەنگی نوێ لە بیستۆکی بێوایەری Apple Powerbeats Pro بەردەست دەکات

وا دەردەکەوێت کە کۆمپانیای ئەپڵ لە پلانیدایە 4 دانە ڕەنگی نوێ لە بیستۆکی بێوایەری Apple Powerbeats Pro بەردەست بکات، ئەگەر زنجیرە وێنە دزەپێکراوەکانی ئەمجارەی WinFuture باوەڕپێکراو ببن.

پێگەی WinFuture ـی ئەڵمانی، وێنە دزەپێکراوەکانی بیستۆکی بێوایەری Powerbeats Pro ـی بڵاوکردووەتەوە، کە تیایاندا بیستۆکەکە بە 4 ڕەنگی نایابەوە بەدیار دەکەوێت. ڕەنگە نوێیەکانی بیستۆکە بێوایەرەکە بریتین لە سوور، پەمەیی، شینی کاڵ و زەرد.

پێگەی 9to5Mac لە هەفتەی ڕابردوودا ئاشکرای کردبوو کە بیستۆکی بێوایەری Powerbeats Pro بەو ڕەنگە نوێیانەوە لە لایەن کۆمسیۆنی پەیوەندی فیدڕاڵی ئەمریکاوە قبووڵکرا.

وا نزیک ساڵێک دەبێت کاتێک ئەپڵ بۆ کۆتا جار ژمارەیەک ڕەنگی نوێی لە بیستۆکی بێوایەری Powerbeats Pro ـی بەردەست کردبێت، ئەویش لە مانگی ئابی پار ساڵ بوو کاتێک ڕەنگەکانی سپی و سەوز و شینی تۆخی لێ بەردەست کردن.

پێگەی WinFuture دەڵێت بیستۆکی بێوایەری Powerbeats Pro بەم ڕەنگە نوێیانەوە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ڕەنگەکانی پێشوودا نابێت لە ڕووی تایبەتمەندییەوە، هەروەک خاوەن تایبەتمەندی کەمکردنەوەی ژاوەژاو نابێت و بە چیپی H1 بەهێز دەکرێت.

نرخی بیستۆکی بێوایەری Powerbeats Pro بە ڕەنگە نوێیەکانەوە 249.95€ دەبێت لە ئەوروپا و لە ئەمریکاش 249$ دەبێت، بەڵام ڕێکەوتی بەردەستکردنی ئاشکرا نەکراوە و دەنگۆیەکان دەڵێن لە 1 ـی مانگی داهاتوودا بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bRp70R
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە