مایکرۆسۆفت ڕێکەوتی پیشاندانی یارییەکانی لە سەکۆی Xbox Series X ئاشکرا کرد

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە پلانیدایە لە مانگی داهاتوودا ئەنجامدانی یارییەکان لە سەکۆی Xbox Series X ـدا پیشان بدات.

کۆمپانیا ئەمریکییەکە ئاشکرای کردووە کە لە ڕێکەوتی 7 ـی مانگی داهاتوو (مایس) کاتژمێر 6 ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر، بۆنەیەکی تایبەت بە ناوی Inside Xbox دەبەستێت و تێیدا ئەنجامدانی یارییەکان لە سەکۆی Xbox Series X ـدا بۆ هەوادارانی سەکۆیە نوێیەکە پیشان دەدات.

ئەوەی جێگەی ئاماژە پێکردنە، لەو بۆنەیەدا ناوی یارییەکانی سەکۆیەکە ئاشکرا ناکرێن، بەڵکو لە وەختێکی دیکەدا ئاشکرا دەکرێن و تەنها تایبەت دەبێت بە پیشاندانی یارییەکان لە سەکۆیەکە. چاوەڕوان دەکرێت ناوی یارییەکان و زانیاری دیکەی زیاتر لەسەر سەکۆیەکە لە دەوروبەر یاخود ساتەوەختێکی مانگی حوزەیراندا ئاشکرا بکرێن.

ئەم هەواڵەی مایکرۆسۆفت لە دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای Ubisoft یەکەمین تڕایڵەری لە یاری Assassin’s Creed Valhalla ـی بۆ سەکۆیەکانی Xbox Series X و PS5 بڵاو کردەوە، وا بڕیارە لە ئەم هاوینەدا بەردەست بکرێت. هەروەها Ubisoft ئەوەشی ئاشکرا کرد کە یاری پێکردنی یارییە ناوبراوەکە لە کۆنگرەی مانگی داهاتووی مایکرۆسۆفتدا پیشان دەدرێت لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3f9lG8w
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە