تۆڕی WhatsApp ژمارەی ئەندامانی پەیوەندییە ڤیدیۆییە بە کۆمەڵەکانی زیادکرد بۆ 8 کەس

لەمەودوا پەیوەندییە ڤیدیۆییە بە کۆمەڵەکانی تۆڕی WhatsApp توانای دەبێت پەیوەندی لە نێوان 8 کەس لە یەک کاتدا ببەستێت، ئەمەش لە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ئەم ژمارە سنووردارە بریتی بوو لە 4 کەس.

لە دواین وەشانی ئەپی WhatsApp، بەکارهێنەران دەتوانن پەیوەندی ڤیدیۆیی لە نێوان 7 هاوڕێیاندا ببەستن. بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان لە تۆڕەکەدا، دەتوانیت لە کۆمەڵەیەکدا ڕاستەوخۆ ئەنجامی بدەیت یاخود لە ڕێگەی پەیوەندی کردن بە کەسێکەوە ئەنجامی بدەیت و لە پاشان خۆکارانە کەسانی دیکە زیاد بکەیت.

هێشتا ئەم ژمارە سنووردارکراوەی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکانی WhatsApp زۆر کەمە لە چاو تۆڕەکانی دیکە، 12 کەس لە تۆڕی Google Duo ـی گووگڵ، 32 کەس لە تۆڕی FaceTime ـی ئەپڵ و Skype ـی مایکرۆسۆفت، 50 کەس لە خزمەتگوزاری نوێی Messenger Rooms ـی فەیسبووک و تەنانەت 100 کەس لە خزمەتگوزاری Zoom دەتوانن پەیوەندیی ڤیدیۆیی لە یەک کاتدا ببەستن.

ئەم ژمارە سنووردارکراوەی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکانی WhatsApp بۆ دواین وەشانی ئەپەکە بۆ iOS زیاد کراوە، بەڵام وا دەرناکەوێت تاوەکو ئەم ساتە بۆ ئەپەکە لە Android زیاد کرابێت.

  • WhatsApp
    دابەزاندن
  • WhatsApp
    دابەزاندن


  • from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/35qDOXn
    via IFTTT
    x
    چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

    هەڵۆ سەلمان
    سەبسکرایبم بکە