لە ئەمساڵدا تۆڕی Telegram پەیوەندیکردنی بە کۆمەڵی پارێزراو بەردەست دەکات

گەشەپێدەرانی ئەپی نامەبەری Telegram ڕایانگەیاند کە سەرقاڵی پەرەپێدانی تایبەتمەندی پەیوەندیکردنی بە کۆمەڵی پارێزراون بۆ تۆڕەکە.

کۆمپانیای Telegram ڕایگەیاند کە لە ئەمساڵدا تایبەتمەندی پەیوەندیکردنی بە کۆمەڵی پارێزراو بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن، Telegram دەڵێت هۆکاری زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردنی بە کۆمەڵ لە ئێستادا هەن، پارێزراو نین و کێشەی ئاسایشییان هەن، هەروەها هیچ کامێکیان خاوەن تایبەتمەندی بە کۆدکردنی بێکۆتا (End-to-End Encryption) نین.

هەر بۆیە Telegram دەیەوێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات. شتێکی شاراوە نییە کە زۆرینەی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردنی بە کۆمەڵ کێشەی ئاسایشییان هەن، هەر بۆ نموونە ئەپی Zoom، کە لە ماوەی ڕابردوودا و بگرە تاوەکو ئێستاش ڕەخنە لەسەر ئاسایشە لاوازەکەی دەگیرێت.

بە پێی کۆمپانیای Telegram بێت، تۆڕەکەیان لە ئێستادا زیاد لە 400 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی ڕۆژانەی هەیە، کاتێک پار ساڵ ئەم ژمارەیە 300 ملیۆن بوو. هەروەها ڕۆژانە 1.5 ملیۆن بەکارهێنەر تۆماری تۆڕەکە دەبن و لە زیاتر لە 20 وڵاتدا یەکەمین ئەپی کۆمەڵایەتی زۆرترین داگیراوە. لە پاڵ ئەوەش، تاوەکو ئێستا 20,000 لەزگە (ستیکەر) لە ناو تۆڕەکەدا بوونی هەیە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bzL59n
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە