مانگە دەستکردەکانی پڕۆژەی ئینتەرنێتی Starlink لە ئاسمانی کوردستان دەرکەوتن، دووبارە دەردەکەونەوە

وا بڕیارە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا پڕۆژەی Starlink بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ سەرانسەری جیهان و بێ جیاوازی بە شێوەی تاقیکاری بەردەست بکرێت بۆ دانیشتوان، وە لە ساڵی داهاتوودا لە سەرانسەری جیهان بەردەست دەکرێت. هەر بەم بۆنەیەوە، دوێنێ شەو مانگە دەستکردەکانی پڕۆژەکە لەسەر ئاسمانی کوردستان بیندران.

لە ڕێکەوتی 27 ـی نیسان، کاتژمێر 8:10 ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر زنجیرەیەک لە مانگە دەستکردەکانی پڕۆژەی ئینتەرنێتی Starlink لەسەر ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەدی کران و بۆ ماوەیەک لەسەر ئاسمانی وڵاتەکە مانەوە. ئەمە وێنەی مانگە دەستکردەکانە کە لە ئاسمانی شاری دهۆکەوە بەدی کراون لە کاتژمێر 10:55 ـی هەمان شەو، وێنەکە لە لایەن پەڕەی Cosmo-Weather ـەوەیە لە فەیسبووک:

تێپەڕبوونی مانگە دەستکردەکانی Starlink لەسەر ئاسمانی شاری دهۆک، باشووری کوردستان.

تاوەکو ڕێکەوتی 1 ـی مانگی داهاتوو، مانگە دەستکردەکان بۆ ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک لەسەر ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە شێوەیەکی ناڕوون بەدیار دەکەونەوە، بەڵام لە ڕێکەوتی 1 ـی مانگی داهاتوو لە کاتژمێر 8:07 ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر، مانگە دەستکردەکان بە شێوەیەکی زۆر ئاشکرا دەست بە دەرکەوتن دەکەنەوە لەسەر ئاسمانی وڵاتەکەمان.

بێگومان ئەمە کۆتا جار نابێت کە مانگە دەستکردەکان لە ئاسمانی وڵاتەکەمان دەربکەونەوە، بەڵکو لەمەودوا ئەم پڕۆسەیە بەردەوامی دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نازاندرێت کە جارەکانی دیکە لە چ ڕێکەوتێکدا دەردەکەونەوە. ماڵپەڕی فەرمی Starlink کاتی دەرکەوتنی مانگە دەستکردەکان بە پێی شارە جیاوازەکانی وڵاتان نیشان دەدات، کرتە لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەڕەکە و بزانە لە شارەکەی تۆ کەی بەدیار دەکەونەوە.

پڕۆژەی Starlink تایبەتە بە دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ سەرانسەری جیهان بێ جیاوازی، بە نرخێکی زۆر کەم و خێرایی زۆر بەرز. وا بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا بە شێوەی تاقیکاری بۆ سەرانسەری دانیشتووانی جیهان بەردەست بکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2KCSV66
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە