یاری PUBG لە خزمەتگوزاری Google Stadia بەردەست کرا

کۆمپانیای گووگڵ یاری PlayerUnknown’s Battlegrounds (یاخود PUBG) ـی لە خزمەتگوزاری Google Stadia ـدا بەردەست کرد، وە بەڵێن دەدات لە ئەمساڵدا ژمارەیەک لە یارییەکانی کۆمپانیای EA ـیش بەردەست بکات.

نرخی یاری PUBG لە خزمەتگوزارییەکەدا بە خۆڕایی دەبێت بۆ بەژداربووانی پلانی Stadia Pro، کە وەرزی Cold Front لە خۆی دەگرێت. بەڵام نرخی یارییەکە بۆ بەژداربووانی پلانی خۆڕایی خزمەتگوزارییەکە بڕی 29.99$ بۆ یارییەکە بە تەنها و 39.99$ دەبێت بە هەبوونی وەرزە نوێیەکەوە.

یاری PUBG لە خزمەتگوزاری Google Stadia ـدا پشتگیری لە سەکۆ گشتگیرەکان دەکات، بەو واتایەی دەتوانیت یارییەکە لەگەڵ هاوڕێکاندا لە سەکۆیە جیاوازەکانی دیکەدا ئەنجام بدەیت، هەروەها پشتگیری لە یاریکردنی ڕاستەوخۆ دەکات تەنها لە ڕێگەی کرتە کردن لە بەستەرەکەیەوە.

لە پاڵ زیادکردنی یاری PUBG، گووگڵ دەڵێت گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای EA ـیشدا ئەنجام داوە تاوەکو یارییەکانی Star Wars Jedi: Fallen Order و Madden NFL و FIFA لە Google Stadia ـدا بەردەست بکات. ڕێکەوتی بەردەستکردنی یارییە ناوبراوەکان لە خزمەتگوزارییەکەدا نەزاندراوە، بەڵام بەشێک لە یارییەکان لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بە شێوەی بنچینەیی بەردەست دەبن.

گووگڵ بەردەوامە لە زیادکردنی یارییەکان بۆ خزمەتگوزاری Google Stadia و وا بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا هەریەکە لە یارییەکانی Zombie Army 4: Dead War و SteamWorld Heist و The Turing Test بۆ بەکارهێنەرانی پلانی Stadia Pro ـی خزمەتگوزارییەکە بەردەست بکرێن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2ycXjq3
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە