لیستی ئەو مۆبایلانەی شاومی کە ڕووکاری MIUI 12 ـیان بۆ ڕەوانە دەکرێت

ئەمڕۆ کۆمپانیای شاومی ڕووکاری MIUI 12 ـی نوێی تایبەت بە ئامێرەکانی خۆی ڕاگەیاند، کە تێیدا ژمارەیەک گۆڕانکاری لە دیزاین و جوڵەکانی ڕووکارەکەدا کراون و هەندێک تایبەتمەندیش زیاد و باشتر کراون.

شاومی تاوەکو کۆتاییەکانی مانگی تەمووزی ئەمساڵ ڕووکارەکە بۆ مۆبایلەکانی بەردەست ناکات. ماوەکە کەمێک درێژە، بەڵام شاومی لیستی ئەو مۆبایلانەی بڵاو کردووەتەوە کە لە سەرەتادا و لە مانگی تەمووزدا ڕووکارەکەیان بۆ ڕەوانە دەکرێن، ئەمە لیستی مۆبایلەکانە:

یەکەم کۆمەڵە:

  • Xiaomi Mi 10 Pro
  • Xiaomi Mi 10
  • Xiaomi Mi 10 Youth Edition
  • Xiaomi Mi 9 Pro
  • Redmi K30 Pro
  • Redmi K30
  • Redmi K20 Pro
  • Redmi K20

دووەم کۆمەڵە:

  • Mi Mix 3
  • زنجیرەکانی Xiaomi Mi 8
  • Redmi Note 8 Pro
  • Redmi Note 7 و 7 Pro

سێیەم کۆمەڵە:

  • Mi Mix 2
  • Redmi 8 و 8A
  • Redmi 7 و 7A
    Mi CC9 و CC9 Pro و CC9e

ڕوون نییە کە لە داهاتوودا شاومی گۆڕانکاری لەم لیستەدا دەکات و مۆبایلی دیکەی بۆ زیاد دەکات، بەڵام ئەمە لیستەکەیە بۆ ئێستا.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bDywKd
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە