دواین وەشانی تاقیکاری iOS 13 ئاسانکاری دەکات لە کردنەوەی قفڵ لە کاتی بەستنی دەمامکدا

دوێنێ شەو کۆمپانیای ئەپڵ سێیەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13.5 ـی بە باشترکردنی ڕوونمای کردنەوەی قفڵەوە بۆ گەشەپێدەران بەردەستکرد.

لە دواین وەشانی تاقیکاری iOS 13، کە دەکاتە سێیەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13.5، لە جیاتی ئەوەی ئامێرەکە بە تەنها هەوڵی ناسینەوەی دەموچاوت بدات لە ڕێگەی هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاوەوە، کە ئەم پڕۆسەیە هەرگیز لە کاتی بەستنی ماسکدا سەرکەوتوو نابێت، لەمەودوا ڕاستەوخۆ تەختەکلیلی نووسینی تێپەڕەوشەکانیش نیشان دەدات لە دوای یەکەم بەرزکردنەوەی دوگمەی هۆمدا.

ئەگەر مۆبایلەکانی iPhone X، یان XS یان 11 بەکاربهێنێت، ڕەنگە شکستهێنانی کردنەوەی قفڵی دەموچاو لە کاتی بەستنی دەمامکدا بێزاری کردبێتیت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاوی ئایفۆنەکان پێویستیان بەوەیە کە تەواوی دەموچاوت ببینن بۆ کردنەوەی قفڵ. هەر بۆیە وەشانی داهاتووی iOS 13 جێگەی ڕەزامەندی خاوەن ئایفۆنە نۆچدارەکان دەبێت.

هەروەها هەر لە وەشانە تاقیکارییەکەی iOS ـدا، ئەپڵ یەکەمین وەشانی API ـی سیستەمە ئاگادارکەرەوەی شوێن پێ هەڵگرتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەردەستکرد، کە بە هاوبەشی لەگەڵ گووگڵدا سەرقاڵی گەشەپێدانیەتی.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3aQG0bD
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە