ڕێکەوتی ئاشکرا کردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی Hummer بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخرا

کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرزی ئەمریکی ڕێکەوتی ئاشکرا کردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی نوێی Hummer ـی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخست.

وا بڕیار بوو ئۆتۆمبێلی کارەبایی Hummer، کە دەبێتە یەکەمین مۆدێلی کارەبایی لە ئۆتۆمبێلەکە، لە ڕێکەوتی 20 ـی مانگی داهاتوو (مایس) ـدا نمایش بکرێت، ڕێکەوتی نمایشکردنی تاوەکو کۆتاییەکانی ساڵی 2021 بە هۆی کارەساتی ڤایرۆسی COVID-19 ـی ناسراو بە کۆرۆناوە دواخرا.

تاوەکو ئێستا کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرز ڕێکەوتێکی دیاریکراوی بۆ نمایشکردنی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکە ئاشکرا نەکردووە، تەنها ئەوە نەبێت کە گوتی لە ساتەوەختێکی کۆتاییەکانی ساڵی 2021 ـدا نمایش دەکرێت.

کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تاوەکو ئێستا بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە کارەباییە نەوەستێندراوە بە هۆی ڤایرۆسەکەوە.

کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرز لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ و لە دوای 10 ساڵ، ئۆتۆمبێلی Hummer بە بزوێنەری کارەبایی و توانای 1,000 ئەسپەوە ڕاگەیاند، کە توانای دەبێت لە 3 چرکەدا لە 0 بگات بە 60 میل و لە ژێر براندی GMC ـدا درووست دەکرێت و دەفرۆشرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3f7PuCE
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە