چۆنیەتی ئەنجامدانی گەڕانێکی پڕ ئەنجام لە بزوێنەری گۆگلدا – بەشی دووەم - Home4T

Header Ads

Live Tv

چۆنیەتی ئەنجامدانی گەڕانێکی پڕ ئەنجام لە بزوێنەری گۆگلدا – بەشی دووەم

چۆنیەتی ئەنجامدانی گەڕانێکی باش و پڕ ئەنجام لە گۆگلدا
ئێمە وەک ستافی تێک ئای بە پێویستمان زانی لە زنجیرە ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆییدا باسێک لەسەر مەکینەی گەڕانی گۆگل ئامادە بکەین کە یەکێکە لە زەبەلاحترین مەکینەکانی گەران (Search Engine) لە ژیانی ئەمڕۆماندا.
بێگومان زۆربەمان گۆگلمان بەکار هێناوە بۆ هەر مەبەستێک بێ و گرینگە بڵێین کە زۆربەی هەرە زۆری کۆمپانیا و بگرە خوێندکاران و ماڵپەڕە بەناوبانگەکان سوودێکی زۆر لە گۆگل وەردەگرن بۆ کارەکانیان و ئەتوانین بڵێین کە ئەگەر بۆ چەند خولەکێکیش بێ گۆگل لە کار بکەوێ ئەوا زۆربەی هەرە زۆری کۆمپانیاکانی بواری بازرگانی داهاتی هەنۆکەییان بە شێیوەیەکی بەرچاو کەم ئەکا و زەرەریان پێ ئەگا.
و بێگومان ئێمەش وەک قوتابی زانکۆ یاخوچچود پەیمانگا یاخوود قوتابخانە یان هەر بوارێکی تر بێ سوودێکی یەکجار زۆر لە گۆگل وەردەگرین و بەشێوەیەکی بەرچاو خوێندنی سەردەم لە %50 ی لەسەر گۆگل وەرستاوە کە سەرچاوەی زانیاری زۆر بەهێز و زەبەلاحی هەیە ، بێگومان زۆرێکمان لەوانەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەدوای کەسێک یان بابەتێک یان شتێکدا گەڕابین له گۆگلدا بەڵام لەوانەیە ئەو ئەنجامە چاوەڕوەنکراوەمان بەدەست نەهێنابێ کە بۆی گەڕاوین! بێگومان ئەمەش هۆکاری خۆی هەیە!!!
لەبەر ئەوەی کە گۆگلیش وەک تۆڕەکانی تر چەندان تایبەتمەندی مەزنی لەخۆ گرتووە بەڵکو تەنیا بریتی نییە لە مەکینەیەکی بچووکی گەڕان ، وە ئەتوانم بڵێم کە ئەو بۆکسە بچووکەی گۆگل کە ئێوە ئەیبینن تەنیا بریتی نییە لە بۆکسێکی هەڵگری وشە بەڵکو لە پشت خۆیەوە چەندان نهێنی گەورە و نەزانراو هەن کە یارمەتیمان ئەدا بۆ ئەوەی کە باشترین گەڕانمان هەبێ و ئەوەی کە ئەمانەوێ بەدەستی بێنین =)

هەر بۆیەش ئێمە وەک ستافی تێک ئای بە پێویستمان زانی کە بابەتێک لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی گەڕانێکی باش ئامادە بکەین و بۆ ئەوەی لەمەوبەدوا ئەو شتەی کە ئەمانەوێ بەدوایدا بگەڕێین زووتر بیدۆزینەوە و کاتی خۆمان بە فیڕۆ نەدەین.

تێبینی: ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن یوتیوبەوە پشتگیری دەنگی بۆ ناکرێ بۆ پلاتفۆڕمەکانی مۆبایل!! گەر تۆ یەکێکی لە بەکارهێنەرانی مۆبایل بۆ ئەوەی جوێت لە دەنگەکەبێ داواکارم هێدفۆن بەکار بێنی : بە پێچەوانەوە بۆ کۆمپیوتەر کێشەی نییە :)



from تێک ئای https://ift.tt/2VLBlU6
via Home4T Apk
Thank You For Subscribe
ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا لەسالێ ٢٠١٥ دامەزراوە تا ئیستا بەردەوامبەو بەکۆمەڵی ئەدمینی شارەزا خزمەتی بواری تەکنەلۆژیا ئەکات و شایەنی باسە " ئەم ئەکاونتە تایبەتە بەو کەسانەی کە بابەت ئەنیرن بۆ ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا بەم ئیمێلە بابەتەکانتان بنیرن . haloselman@gmail.com بەناوو ناونیشانی خۆتان بابەتەکە بڵاو ئەکرێتەوە ..