ئەپڵ و گووگڵ دەستیان کرد بە تاقیکردنەوەی سیستەمی شوێن پێ هەڵگرتنی ڤایرۆسی کۆرۆناکەیان

کۆمپانیاکانی ئەپڵ و گووگڵ بە بەردەستکردنی سیستەمە شوێن پێ هەڵگرتنەکەیان تایبەت بە ڤایرۆسی COVID-19 بە شێوەی تاقیکاری، چوونە پاڵ لایەنە تەندرووستییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسە کوشندەکە.

چەند خولەکێک بەر لە ئێستا، کۆمپانیا ناوبراوەکان یەکەمین وەشانی API ـی سیستەمە ئاگادارکەرەوەکەیان بۆ ژمارەیەکی کەم لە گەشەپێدەرانی ئەپە بڕواپێکراوە تەندرووستییەکان بەردەستکرد تاوەکو بۆ ئەپەکانیانی بەکاربهێنن و تاوەکو چەند هەفتەیەکی داهاتوو تاقی بکەنەوە. چاوەڕوان دەکرێت سیستەمەکە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا بەردەست بکرێت.

ئەپڵ و گووگڵ بە هاوبەشی سیستەمەکەیان درووست کردووە و تایبەتە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسەر بیرۆکەی کۆنی شوێنەواری لێککەوتن (Contact Tracing) درووست کراوە، کە کاتێک کەسێک تووشی ڤایرۆسێک ببێت، لە لایەن دامەزراوە تەندرووستییە حکومییەکانەوە بە زوویی بانگهێشت دەکرێت و ناوی سەرجەم ئەو کەسانەی لێ وەردەگیرێت کە بەرکەوتنیان لەگەڵی هەبووە، بەو شێوەیە دواین کەس دەدۆزنەوە و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکەن. لێرەوە زانیاری زیاتر بخوێنەوە.

کەمێک بەر لە ئێستا، ئەپڵ یەکەمین وەشانی تاقیکاری Xcode 11.5 و سێیەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13.5 ـی بۆ گەشەپێدەران بەردەستکردن، کە سیستەمەکە لەخۆ دەگرن بۆ ئەوەی گەشەپێدەران توانایان هەبێت بەکاری بهێنن.

هەروەها گووگڵیش نوێکارییەکی هەریەکە لە خزمەتگوزارییەکانی Google Play و Android Developer Studio ـی ڕەوانەی گەشەپێدەران کرد بۆ هەمان مەبەست.

زیاتر:



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2SjAOXi
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە