کۆمپانیای ڤیڤۆ توانی لە فرۆشی مۆبایلەکاندا لە هیندستان پێش سامسۆنگ بداتەوە

کۆمپانیای ڤیڤۆ توانی بۆ یەکەمجار لە فرۆشی مۆبایلەکاندا لە هیندستان پێش سامسۆنگ بداتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Canalys بێت، کۆمپانیای ڤیڤۆ لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 6.7 ملیۆن یەکەی لە مۆبایلەکانی خۆی لە وڵاتی هیندستان فرۆشتووە، کە بە بەراورد بە پار ساڵ ئەم ژمارەیە دوو هێندەیە، بەمەش ڤیڤۆ چووە پلەی دووەمی لیستی پڕۆفرۆشترین براندی مۆبایلەکان لە هیندستان و ڕێژەی 20% ـی بازاڕی مۆبایلی وڵاتەکە پێکدەهێنێت.

شاومی بێ ڕکابەرانە لە پلەی یەکەمدا بە فرۆشی 10.3 ملیۆن یەکە ماوەتەوە، ڕێژەی 31% ـی بازاڕی مۆبایلی وڵاتەکە پێکدەهێنێت. هەرچی دەربارەی سامسۆنگە، دۆخی باش نییە و پلەی دووەمی بۆ ڤیڤۆ چۆڵ کرد و خۆی چووە پلەی سێیەم، 6.3 ملیۆن یەکەی فرۆشتووە و ڕێژەی 14% ـی بازاڕی مۆبایلی وڵاتەکە پێکدەهێنێت. کۆمپانیاکانی ڕیەلمی و ئۆپۆ لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمدان.

پێگەکە دەڵێت هۆکاری بەرزبوونەوەی فرۆشی مۆبایلەکانی ڤیڤۆ لە وڵاتەکە، بە هۆی بوونی بە سپۆنسەری سەرەکی خولی ناوخۆیی هیندستان دەگەڕێتەوە.

تاوەکو دێت پێگەی گرووپی کۆمپانیاکانی BBK Electronics لە وڵاتی هیندستان بەهێزتر دەبێت و جێگە بۆ کۆمپانیاکانی دیکە ناهێڵێتەوە لە وڵاتەکەدا.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/35cmapP
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە