لە یادی پێنج ساڵەی Apple Watch، دیزاینەرێکی پێشووی ئەپڵ ئاشکرای دەکات کە چۆن دیزاینی ئامێرەکەیان کێشابوو

یەکەمین نەوەی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch، لە ڕێکەوتی 24 ـی نیسانی 2015 و 5 ساڵ لەمەوبەر ڕاگەیاندرا. وە بەڕێز Imran Chaudhri، کە لە 1995 تاوەکو 2016 لە کۆمپانیای ئەپڵدا ڕابەری دیزاینی ڕەقەکاڵاکان بووە، هەندێک زانیاری دەربارەی دیزاینکردنی کاتژمێرە زیرەکەکە ئاشکرا دەکات.

Imran وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە دیزاینی کاتژمێرە زیرەکەکەی لەسەر نەخشاندبوو لەسەر بنەمای خەیاڵکردن، لەسەر وێنەکە دیزاینی شێوەی ئەپەکانی پەڕەی هۆمیش کێشراوە، کە شێوەیان بازنەیین. لە جریوەی دووەمدا، Imran تەکنیکی هەستیاری پەنجەدانی ڕوونماکەشی دۆزیوەتەوە و مەبەستی دەربڕیوە کە پەنجەدان لە ڕوونما جیاواز دەبێت و هاوشێوەی ئەوە دەبێت کە لە فیلمی E.T. the Extra-Terrestrial بوونی هەبوو.

Imran ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە نەوەی شەشەمی iPod nano ـیان لەسەر قایشێک بەکارهێنابوو بۆ نموونەی ئەزموونی یەکەمین Apple Watch.

هەروەها Imran وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە بۆ یەکێک لە دەموچاوی کاتژمێری جوڵاوی پەپوولەیی Apple Watch ـی بەکارهێنابوو، وە دەڵێت مەبەست لە درووستکردنی دەموچاوی کاتژمێری Solar بۆ یارمەتیدانی موسوڵمانان بووە تاوەکو لە ڕێگەیەوە شوێنی خۆر لە ڕەمەزاناندا ببینن بۆ یارمەتیدانیان لە زانینی ماوەی خۆرئاوابوون.

کاتژمێری زیرەکی Apple Watch یەکێکە لە گرنگترین ئامێرەکانی ئەپڵ و هەر لەگەڵ بەردەستکردنی یەکەمین نەوەی، هەر زوو سەرنجی هەمووانی بە لای خۆیدا ڕاکێشا و بۆ ماوەی چەند ساڵێکە لە ڕیزبەندی یەکەمی پڕفرۆشترین کاتژمێرە زیرەکەکانی جیهاندا ماوەتەوە. ساڵی پار زنجیرەی پێنجەمی بە هەبوونی تایبەتمەندی Always-On Display ـەوە لێ ڕاگەیاندرا و ئەمساڵیش هەمووان چاوەڕێی ڕاگەیاندنی زنجیرەی شەشەمن لێی لە لایەن ئەپڵەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bKOGle
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە