چۆنیه‌تی پاراستنی هه‌موو ئه‌كاونته‌كانت له‌ هاككردن له‌ یه‌ك بابه‌تدا - گرنگ - Home4T ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا

چۆنیه‌تی پاراستنی هه‌موو ئه‌كاونته‌كانت له‌ هاككردن له‌ یه‌ك بابه‌تدا - گرنگ

سڵاو به‌رێزان

له‌م بابه‌ته‌ باس له‌ چۆنیه‌تی پاراستنی ئه‌كاونتی
Facebook/Instagram/Snapchat/Gmail/Discord/Mega.nz/Twitter
ئه‌كه‌ین وه‌ باسكردنی هه‌مویان له‌ چه‌ند ڤیدیۆیه‌كداو رونكردنه‌وه‌ی ته‌واو سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی پاراستنی ئه‌كاونته‌كانمان
باسكردنیان له‌ كۆمپیوته‌ر و مۆبایل به‌ جیا
بۆ هه‌ر پرسیارێك ئه‌توانن په‌یوه‌ندیم پێوه‌بكه‌ن
        

:تێبینه‌كه‌ بۆ دانانی پاسۆرد بۆ گشتیان كه‌ پێویستان پێی ئه‌بێ
1- ناوی خۆت و كابراو هیچ كه‌سێك نه‌بێ
2- موالید نه‌بێ
3- شتێكی وابێ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌تۆوه‌ نه‌بێ
4- پاسۆردی جیا به‌كاربهێنه‌ بۆ هه‌مو ئه‌كاونته‌كانت
5- مانگی جارێك پاسۆرد بگۆره‌
6- پێكهاتبێ له‌ ژماره‌و پیت و هێما و بۆشایی
7- ناوێك بێ له‌ هیچ شوێنێك نه‌دۆزرێته‌وه‌
8- هه‌وڵده‌ پاسۆرده‌كه‌ زیاتربی له‌ 8 پیت و ژماره‌
بۆ ئه‌وه‌ی پاسۆرده‌كه‌ت پارێزراو بێ:
1- پاسۆرده‌كه‌ بۆ هیچ كه‌سێك مه‌نێره‌ له‌ رێگای ئیمه‌یڵ بێ یان فه‌یسبووك و هتد....
2- هه‌وڵده‌ پاسۆرده‌كه‌ت له‌ ئیمه‌یڵ هه‌ڵگره‌ واتا له‌وێ سه‌یڤی بكه‌ یاخود له‌ Onedrive
3- پاسۆرده‌كه‌ت به‌ هیچ كه‌سێك مه‌ڵێ ته‌نانه‌ت به‌ خێزانه‌كه‌شت مه‌ڵێ(واباشتره‌).
:چه‌ند تێبینیه‌كه‌ كه‌ پارێزراو ئه‌بی له‌ هاك
هه‌ر لینكێكیان بۆ ناردی راسته‌وخۆ مه‌یكه‌ره‌وه‌ سه‌ره‌تا له‌ ساتێك بیپشكنه‌ یاخود به‌ كه‌سێكی شاره‌زا بڵێ ئه‌م لینكه‌ چییه‌
هه‌ر لینكێكیان بۆ ناردی ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ كردته‌وه‌ داوای ئیمه‌یڵ و پاسۆردی ئه‌كاونتێكی كرد بزانه‌ كه‌ هاكه‌و داخیلی مه‌كه‌
كاتێك به‌رنامه‌یه‌ك یاخود یاریه‌ك له‌ گروپێك یان په‌یجێك بڵاوئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌خۆته‌وه‌ دایمه‌گره‌ سه‌ره‌تا بزانه‌ هاكه‌ یان نا
!!!...ئه‌پرسی چۆن بزانین هاكه‌ یان نا
بۆ نمونه‌ یاری كڵاش ئۆف كڵانس دائه‌گری به‌ مۆد كراوی ئه‌بێ سه‌یری كێشی ئه‌و یاریه‌ بكه‌ی كه‌ ئایه‌ ئه‌مه‌ كێشی ئاسایی ئه‌م یاریه‌یه‌ یاخود نا،بۆ ئه‌وه‌ی بزانی كێشی یاریه‌كه‌ چه‌نه‌ ئه‌توانی سه‌یری ئه‌و سایتانه‌ بكه‌ی كه‌ یاری یاخود به‌رنامه‌ به‌ مۆد كراوی بڵاوئه‌كه‌نه‌وه‌، له‌وێدا سه‌یری بكه‌ بزانه‌ هه‌مان شته‌
ئه‌و رێگایه‌ی باسم كرد ته‌نیا شتێكی ئاساییه‌ چونكه‌ ئه‌توانن له‌گه‌ڵ سێرڤه‌رێك بیبه‌ستنه‌وه‌و هه‌ستی پێنه‌كه‌ی
رێگای دووه‌م ئه‌توانی له‌ سایتێی ئه‌نتاڤایرۆس سكانی بكه‌ی بزانی ئایه‌ هاكه‌ یاخود نا
:ئه‌توانن لێره‌وه‌ سكانی بكه‌ن
كه‌ی بكه‌ی Hash ئه‌توانی سه‌یری
:داگرن Hash Droid ئه‌توانن لێره‌وه‌ به‌رنامه‌ی 
:بۆ داگرتنی ئه‌و به‌رنامه‌ی كه‌ له‌ ڤیدیۆكه‌ به‌كارمهێناوه‌
بۆ ئه‌ندرۆید
 بۆ ئای ئۆ ئێس
:لینكی زیادكراوه‌كه‌ بۆ كۆمپیوته‌ر

:فه‌رموون به‌رێزان ئه‌توانن بینه‌ری فێركاریه‌كان بن

(چۆنیه‌تی پاراستنی فەیسبوك لە هاككردن بۆ (مۆبایل،كۆمپیوته‌ر

(چۆنیه‌تی پاراستنی ئینستاگرام لە هاككردن بۆ (مۆبایل،كۆمپیوته‌ر

(چۆنیه‌تی پاراستنی سناپچات لە هاككردن بۆ (مۆبایل

(چۆنیه‌تی پاراستنی  تویته‌ر لە هاككردن (مۆبایل

(چۆنیه‌تی پاراستنی دیسكۆرد لە هاككردن بۆ (مۆبایل،كۆمپیوته‌ر

چۆنیه‌تی پاراستنی جیمه‌یڵ لە هاككردن

له‌ هاككردن Mega.nz چۆنیه‌تی پاراستنی 
له‌ كه‌مو كورتیم ببورن

به‌هیوای سوود
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
من محمد بهرام له‌ ساڵی 2012 تێكه‌ڵاوی ته‌كنه‌لۆژیابووم و خزمه‌تی ئه‌و بواره‌م كردووه‌ و سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی ئه‌ندرۆیدم و له‌ بواره‌كانی فیس بووك و كراكینگ كار ئه‌كه‌م