بلۆگەر چیە ؟ چۆن کاردەکات..؟

ماڵپەڕی ماڵێک بۆ تەکنۆلۆژیا Home4T.coM
بلۆگەر چییە؟ و چۆن کاردەکات؟

بلۆگەر چییە؟
بلۆگەر  (بلۆگنووس)ـی لەبەرامبەر دانراوە لە فەرهەنگی زانست پەروەرانی کورد، کە خزمەتگوزاریەکی بڵاوکردنەوەی بابەتە کە ڕێگە دەدات بەکارهێنەران ببنە خاوەن بلۆگی خۆیان بەخۆڕایی و بابەتی تیادا بڵاوبکەنەوە،
لەلایەن Pyra Labs گەشەی پێدراوە لەسەرەتادا، دواتر کۆمپانی گوگڵ کڕیەوە لە ساڵی ٢٠١٣.

هەر بلۆگێک لە بلۆگەر کۆمپانیای گوگڵ خۆی هۆست (خانەخوێ)ـی بۆ دابین دەکات، لەگەڵ سەب دۆمەینێکەوە نموونە (kcs.blogspot.com) وە تۆ خۆشت دەتوانیت کە بیبەستیتەوە بە دۆمەینی تایبەت بەخۆت نموونە www.kcs.com یان هەر دۆمەینێکی تر کە خۆت خاوەنداری دەکەیت.
وە بەهەر جیمەیڵێک دەتوانی تا ١٠٠ بلۆگ دروست بکەیت.

وە لەهەمان کاتدا بە ٦١ زمانی جیاواز بەردەستە کە بەداخەوە زمانی کوردی تێدانییە، کە مەبەستمان بەشی بەڕێوبردنی بلۆگەکەیە دەنا تۆ دەتوانیت بلۆگێکی تایبەت بەخۆت دابنێیت و زمانی کوردی بەکاربهێنیت لەبەشی پێشەوەی بلۆگەکەت واتە لای بەکارهێنەران.

جگە لەوە بەکارهێنەران لەچەند وڵاتێک بەپێی وڵاتەکەیان دەتوانن بەستەرەکەیان گۆڕانکاری تێدابکەن نموونە blogname.blogspot.ca لە کەنەدا ، blogname.blogspot.co.uk لە بەریتانیا و زۆری تر.
وە پێویست ناکات خەم بخۆیت سەبارەت بەوەی کە چۆن ڕوکارێکی دڵخواز دەست بخەی، لەئێستادا بەسەدان ڕوکاری جیاواز بەردەستە و ئامادەکراوە کە تۆ دەتوانیت بەکاریان بهێنیتەوە جا زۆریان بەخۆڕایین و بەشێکیشیان هەیە کە بە پارەیە و لەهەمان کاتیشدا زۆربەیان بۆ مۆبایل گونجێندراون واتە لەگەڵ قەبارەی شاشەی ئامێرە جیاوازەکان هیچ کێشەیەکیان نابێت،
جیا لەوەش تۆ گەر توانای گەشەپێدانت هەبێت لە وێبدا و زمانەکانی HTML و CSS بزانیت دەتوانیت گۆڕانکاری لە ڕوکارەکاندا بکەیت، یان دانەیەکی تایبەت بەخۆت دابڕێژیت کە ئەمەیان کارامەییەکی زیاتری دەوێت، چونکە بلۆگەر بەشێکی هەیە تایبەت بە دەستکاریکردنی کۆدی ڕوکارەکەت کە دەتوانیت بەئارەزوی خۆت گۆڕانکاری تێدابکەیت.

بەشە سەرەکیەکانی بلۆگەر چین لە بەڕێوبەرایەتی؟
١- بابەتەکان: کە دەتوانیت بابەت زیادبکەیت و بسڕیتەوە و دەستکاری بکەیت لەهەمان کاتدا گەڕان بۆ بابەتە کۆنەکانت بکەیت و بەئاسانی بیاندۆزیتەوە.
٢- بەشی دووەم تایبەتە بە ئاماری بلۆگەکەت چەند کەس سەردانی کردووە (ئەمڕۆ، دوێنێ، مانگی ڕابردووە، لەسەرەتاوە)، جگە لەوە ئاماری تایبەت بە بابەتەکان و ڕێژەی بینینیان.
٣- لێدوانەکان یان بۆچونەکان: لەوێوە دەتوانیت سەیری ئەو لێدوانانە بکەیت کە نوسراون لە بابەتەکانتدا و گەر ویستت سڕینەوەیان.
٤- بەشی چوارەم کاتێک چالاک دەبێت کە تۆ ڕیکلام لە بلۆگەکەت چالاک بکەیت و ڕێژەی ئەو دەستکەوتە مادیانەی کە هەتبووە.
٥- پەڕەکان: بێگومان لەهەموو بلۆگێک ئێمە پێویستیمان بە چەند پەڕەیەک دەبێت جیا لە بابەتەکان کە زۆر کات جێگیرن نموونە پەڕەی پەیوەندی یان دەربارە یان هەر پەڕیەکی تر لەم بەشەوە دەتوانیت دروستیان بکەیت و گۆڕانکاری تێدابکەیت.
٦- نەخشە یان لەی ئاوت: لەم بەشە دەتوانیت گۆڕانکاری لە شێوازی دەرکەوتنی ماڵپەڕەکەت و بەشەکانیدا بکەیت بەپێی ئەو ڕوکارەی بەکارت هێناوە گۆڕانکاری بەسەردادێت، بەنموونە ڕوکارێک شوێنی ڕیکلامی داناوە دەتوانیت دەستکاری بکەیت یان لایببەیت، یان بەشی ڕاست و چەپی بلۆگەکەت یان بەشی خوارەوە ئەمانە گشتیان لەم بەشە گۆڕانکاریان تیادا دەکرێت.
٧- ڕوکارەکان: لەم بەشە دەتوانیت ڕوکاری دڵخوازت هەڵبژێریت یان گۆڕانکاری لە ڕوکارەکاندا بکەیت و شێوازی دەرکەوتنی ببینیت چ لە مۆبایل و چ لە کۆمپیوتەر، وە گەر ویستت دەتوانی لەم بەشەوە هەر ڕوکارێک کە لەماڵپەڕێک وەرت گرتووە بەکاری بهێنیت لە ماڵپەڕەکەتدا.
٨- ڕێکخستەکان: ئەم بەشەش ڕێکخستنە گشتیەکانی بلۆگەکەت لەخۆدەگرێت، هەر لە ناونیشان و کورتەباسی بلۆگەکەت وە گۆڕینی سەب دۆمەینی بلۆگەکەت و گۆڕانکاری لە زمان و زۆر شتی تر.

ئەمەی تا ئێرە باسمان کرد کورتەیەک بوو لەسەر بلۆگەر، 
ئێستا من چۆن بتوانم بلۆگێکی تایبەت بەخۆم دروست بکەم و چیم پێویست دەبێت؟
١- سەرەتا پێویستە تۆ هەژمارێکی جیمەیڵت هەبێت، دواتر سەردانی ئەم بەستەرە بکە https://www.blogger.com
بۆکسێکت دەداتێ کە ناوی خۆت دەنوسیت کە لەکاتی بڵاوکردنەوەی بابەت دەردەکەوێت، دواتر کرتە بکە لە Continue to Blogger.
٢- پەڕەیەکمان بۆ دەبێتەوە کرتە بکە لە create new blog دواتر بۆکسێکت بۆ دەکرێتەوە
 کە لە خانەی یەکەم (Title) ناونیشانی بلۆگەکەت دەنوسیت، لە (Address) ئەو بەستەرە دەبێت کە دواتر دەتوانیت ماڵپەڕەکەتی لێوە ببینیت نموونەی سەرەوە دامان نا kcs.blogspot.com، و لە بەشی خوارەوە چەند ڕوکارێکت نیشان دەدات کە بەئارەزوی خۆت دیاری دەکەیت (تەنیا چەند ڕوکارێک نیشان دەدات بەڵام دواتر لەبەشی ڕێکخستنەکان دەتوانیت هی تر بدۆزیتەوە یان دانەیەکی تر باربکەیت).
٣- دواتر کرتە بکە لە Create blog!.
پیرۆزە ئێستا بویتە خاوەن بلۆگی خۆت.

تا ئێرە تۆ بلۆگێکی تایبەت بەخۆتت دروستکرد بەخۆڕایی، بەڵام پێویستە کە لێرەوە بابەتی تیادا دابنێیت و گۆڕانکاری لە ڕێکخستنەکان بکەیت و گەڕان بکەیت بۆ ئەوەی ڕوکارێکی جوان دەست بخەیت کە بەکارهێنەرانت پێی بێزارنەبن.

ئەمەی باسم کرد پوختەیەک بوو لە باسی بلۆگەر کە بەداخەوە بەزمانی کوردی شتی زۆر کەمی لەسەرە،
پێویستە لەسەرت گەر بتەوێت بلۆگێکی پێشکەوتووت هەبیت زیاتری لەسەر بخوێنیتەوە و سەیری کۆرس بکەیت، پشتیوان بەخوا گەر دەرفەت هەبێت هەوڵ دەدەم کۆرسێکی لەسەر ئامادەبکەم.

وۆرپرێسیش هەمان کارمان بۆ دەکات لەم بەستەرەوە لەسەری بخوێنەوە:
http://chawg.org/wiki/Wordpress

سەرچاوە: ویکیپیدیای ئینگلیزی، بەدەستکاریەوە.

https://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?pid=266699
بەهیوای سود، ببورن لە هەر کەم و کورتیەک.
ئامادەکردنی گۆڤار جەبار

#home4t
#blogger #blog #blogspot
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە