ماڵپەڕی ماڵێک بۆ تەکنۆلۆژیا Home4T.coM
مایكرۆسۆفت پاوەرپۆینت : بریتیە لە پرۆگرامەكی دەرخستن (نمایش)ی پیشكەووتو كە لە سیستەمی مایكرۆسۆفت ویندۆز و(Mac OS) دا دەبینریت، پاوەرپۆینت لە سەرەتا لەلایەن كۆمپانیای فورساوت وە بە ناوی پرزنتیر بۆ سیستەمی ماكینتۆش لە سالی 1987دروستكراوە .
لە ھەمان سال مایكرۆسۆفت توانی فورساوت بەدەست بینیت بە بری 14ملیۆن دۆلار بەم شیوەیە پاوەرپۆینت بووە بەشیك لە مایكرۆسۆفت.
پاوەرپۆینت بە شیوەیەكی فەرمی لە سالی 1990 لەگەل دەرچونی ویندۆز 3،0 پەرەپیدرا تاوەكو ئیستاش زۆر بەرەو پیشچونی بەخۆوەدیوە لە سیستەمی ویندۆز و مكینتۆش كە نویترینیان ڤیرژنی 15،0بو كە لەگەل ئۆفیس 2013 كەوتە بازارەكانی جیھان.
ئیستاش لە ماڵپەری ماڵێک بۆ تەکنۆلۆژیا کۆرسی فیربوونی ئەم بەرنامە بەسودەتان بۆ ئامادە ئەکەین
کۆرسەکە بریتیە لە ٦ وانە
کاتی کۆرسەکە ٣٤ دەقەیە
ئامادەکردنی کۆرسەکە شەمسەدین گۆران
وانەی یەکەم