جیاوازی نێوان زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاری(ئایتی)

ماڵپەڕی ماڵێک بۆ تەکنۆلۆژیا Home4T.coM


جیاوازی نێوان زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاری(ئایتی)

زۆرێک لە هاوڕێیان پرسیاری جیاوازی نێوان ئەم دوو بەشە دەکات، کە هەریەکەیان تایبەتمەندی خۆی هەیە و ڕێگای کارکردنی جیاوازە، بەم شیوەیە:

یەکەم: زانستی کۆمپیوتەر
دەرچوانی ئەم بەشە دوای وەرگرتنی خوێندنێکی تێروتەسەل وەردەگرێت لە ماتماتیک و زانستی تیۆری کۆمپیوتەر، زۆربەی ئەوانەی ئەم بەشە تەواو دەکەن دەبن بە گەشەپێدەری سۆفتوێر (software developers) یان وێب پڕۆگرامەر. بە بەردەوامبونی بۆ خوێندنی باڵای ئەم بەشە دەچێتە پسپۆڕی ورد وەک advanced artificial intelligence.
لەگەڵ ئەوەشدا دەرچووی بەکالۆریۆسی ئەم بەشە ئامادەکراون بۆ ئەوەی دیزاینی پاتێرن و ئەلگۆریسم و داتاستراکچەر بکەن. لەکاتی خوێندن لەم بەشە زۆربەی جار خوێندکار فێری تەنها دوو زمانی پڕگرامینگ دەکرێت بۆ نمونە Java، Python، یان ++C
بۆ ئەوەی ببێت بە پڕۆفیشناڵی بواری زانستی کۆمپیوتەر پێویستە شارەزایت هەبێت لە HTML, CSS, JavaScript, MySQL, PHP, Python and Java.

دووەم: ئایتی
دەرچوانی ئەم بەشە کاردەکەن لەبواری پاراستنی زانیاری، نێتوێرک، بەڕێوەبردنی داتابەیس، بەڕێوەبردنی سیستەم، پاڵپشتی کۆمپیوتەر (computer support)، کە هەندێک لەم بوارانە پێویستە شارەزای لەبواری زانستی کۆمپیوتەر و پڕۆگرامینگ هەبیت، پێویستە لەم بەشە مەجالی هەڵبژاردنی کۆمەڵێک کۆڕس هەبێت لەکاتی خوێندن دا وەک کۆڕسی سێکوێریتی، داتابەیس، و نێتوێرک. ئایتی پڕۆفیشناڵ پێوییستە شارەزایی هەبێت لە سیستەمەکانی کارپێکردنی سێرڤەر و توڵەکانی داتابەیس وەک SQL Server و ORACLE.

بەگشتی زانستی کۆمپیوتەر فۆکەس دەخاتە سەر پڕۆگرامینگ و بەکارهێنانی ماتماتیکی.
ئایتی فۆکەس دەخاتە سەر نێتوێڕک و داتابەیس و چاککردن و پاڵپشتی کۆمپیوتەر، وەهەندێ جار شارەزایی ئایتی شەرت نیە کە لە بەشەکە خوێندبێتت.



وەرگێڕانی کامەران حوسێن
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە