10 ڕێگا بۆ سەرکەوتن لە بواری زانستی تەکنەلۆژیا

ماڵپەڕی ماڵێک بۆ تەکنۆلۆژیا Home4T.coM

بــــەنــــاوی خــــوای گـــەورە


١٠ ئامۆژگاری بۆ ئەوەی لە کارکردن لەبواری تەکنەلۆژیادا سەرکەوتوو بیت ..

 لە ئێستادا بواری تەکنەلۆژیا و کۆمپیۆتەر بووتە فراوانترین بوار لە جیھان بەتایبەتی لە بازاڕی کارکردن، چونکە لەم بازاڕە مەرج نییە خاوەن بڕوانامە بیت بۆ ئەوەی لەم بوارە کار بکەیت و خەڵکێکی زۆریش دەیانەوێت لەم بوارە سەرکەوتوو بن، لێرەشدا چەند ئامۆژگاریەکت بۆ دەخەینە روو بۆ ئەوەی لە بواری تەکەنەلۆژیا سەرکەوتوو بیت :

ئامانجەکەت دیاری بکە: 

واتا بۆ چی دەتەوێت فێر ببی ؟ ئایا دەتەوێت دیزاینی وێنەکان بکەیت یا دەتەوێت ببیت بە پرۆگرامساز یاخود گەشە پێدەری پێگەکان یان گەشەپیدەری پرۆگرامەکان، دیاری کردنی ئامانج و پسپۆڕی وات لێدەکات داھێنان لە بوارەکەت بکەیت، بەڵام ئەمە نابێتە رێگر لەبەردەم ئەوەی شارەزاییت لە پسپۆڕییەکانی دیکە ھەبێت ئەگەر ئەو زانیاریانەی ھەت بێت  بچووکیش بێت چونکە دواتر سوودی بۆت دەبێت لە بوارەکانی دیزاین و پرۆگرامسازی .

پسپۆڕی لە بوارێک : 

ئەمە گرنگترین ھەنگاوە بۆ دوارۆژت و ئەوەی فێری دەبیت و ئەو کارەی دەیکەیت و ئەو توانایەی سەرفی دەکەیت لەسەر ئەوە م وەستاوە ئایا دەتەوێت ببی بە (دیزاینەر یا پرۆگرامساز)، بۆ ئەوەی ئەم خاڵە دیار بکەیت پێویستە لەسەرت ھەردوو بوار تاقی بکەیتەوە، مەڵێ ئەمە کات بەفیرۆدانە، چونکە بە فیرۆدانی کات لەم بوارە باشترە لە بەفیرۆدانی کات لە شتی دیکە، چونکە دەرفەتت پێدەدات لەوە تێبگەیت و بۆت رون دەبیتەوە کە ناتوانیت لەو بوارەدا داھێنان بکەیت، بەڵام بەلایەنی کەم کاتت دەبێت سەیری ھەندێک ڤیدیۆ بکەیت و بەراورد بکەیت و بوارێک بۆ خۆت دیاری بکەی .

پلان دانان : 

دوای دیاری کردنی بوارەکە، پێویستە لەسەرت پلان دابڕێژی بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو بیرۆکەیە و ئامانجیشت چییە لە دیاری کردنی ئەم بوارە، بەڵام پێویستە پلانەکەت پوختە بێت بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت و خەونەکەت بھێنیتە دی.

شارەزای بوارەکەی خۆت بە: 

دوای پلان دانان بۆ پرۆژەکەت، پێویستە لەسەرت شارەزایی لە بوارەکەی خۆت پەیدا بکە و بگەڕێیت بە دوای وانە و فێرکاری و زۆر بخوێنیتەوە و ئەوەی پەیوەندی دارە بەم بابەتە و ھەرچەندە شارەزاییت زیاتر بێت ئەوا سەرکەوتووتر دەبی لە بوارەکەی خۆت.

دەست بەکارکردن بکە: 

دوای ئەوەی فێربوویت، پێویستە دەست بەجێبەجێکردن بکەیت، بەڵام ئامۆژگاریت دەکەین پرۆژەکانت لەسەر کاغەز دابڕێژیت جا چ دیزانێکی گرافیک بێت یا دیزاینی پێگەیەک بێت، ئەم ھەنگاوە یارمەتیت دەدات بۆ داھێنان و زیارت سەرنج بخەیتە سەر بابەتەکە .

فێربوون لە ھەڵەکان : 

بەدڵنیاییەوە رووبەرووی چەندین گرفت دەبیتەوە، بەڵام لەراستیدا ھەڵەکان سوودی ھەیە بۆ فێربوون، چونکە کاتێک ھەڵەیەک دەکەیت و بەدوای چارەسەر دەگەڕێیت چەندین زانیاری دیکەت دەست دەکەوێت کە پێشتر نەتدەزانی بەڵام سوودی بۆت دەبێت، ھەروەھا پێویستە سەرنج بخەیتە سەر فێربوون لە ھەڵەی کەسانی دیکە .

پێکھێنانی تیم : 

پێویستە لەسەرت ئەو بیرۆکانەی ھەتە لەگەڵ ھاوڕێیەکانت بەشداری پێبکەی، یاخود
ئامادەکرنی  
عمر کاروان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە