بەراوردکردنی توانای پاتری نێوان iPhone X لەگەڵ iPhone XS & iPhone XS Max

 
ئەپڵ چەن ڕۆژێکە نوێترین مۆدێلی ئایفۆنی بڵاوکردۆتەوە کە بریتین لە iPhone XS & iPhone XS Max کە وەک خۆیان ئەڵێن باشترین و ناوازەترین مۆدێلی ئایفۆنن تا ئێستا.
ئەپڵ ساڵی پێشوو بە بڵاوکردنەوەی iPhone X توانی بێتەوە ڕیزی پڕفرۆشترین موبایلی ساڵ و توانی ژمارە پێوانەیەکی نوێ تۆمار بکات لە فرۆشتنی ئایفۆن بە فرۆشتنی 70 ملیۆن لە iPhone X. وە ئەمساڵ مۆدێلی نوێی هەمان موبایلی بڵاوکردەوە بە پاشگری "S" لەگەڵ "S Max" کە قەبارەی iPhone XS بچوکترە لە iPhone X وە قەبارەی iPhone XS Max گەورەترە لە iPhone X.
وە ئەپڵ لە کۆنگرەی ئەمساڵی ئەوەی وت کە iPhone XS توانای پاتریەکەی 30 خولەک زیاترە لە iPhone X وە iPhone XS Max توانای پاتریەکەی کاتژمێرێک و 30 خولەک زیاترە لە iPhone X.
بینەری ڤیدیۆکە بن بۆ بینینی بەراوردی توانای پاتری هەر ٣ ئایفۆنەکە


ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە