Huawei Unveils Industry's Highest-Performance CPU

ماوەی ٣٠ ساڵە ھواوی بیرۆکەی داھێنانی لەباوەش گرتووە بۆ دروستکردنی جیھانێکی دیجتالی پەیوەست بەتەکنەلۆژیا ، ھواوی بەھەموو توانای خۆی وەبەرھێنان لەبواری داھێنان ئەنجامدا بۆئەوەی رێگا خۆش بکات بۆ داھاتووێکی زیرەک.
ھواوی سەرەتایەکی تازەی دەستپێکرد لە پێشخستنی مۆبایل بە وەشاندنی مۆبایلی مایت ١٠ پرۆ کە داھاتووی خستە بەردەم بەکارھێنەرانی ، لەساڵی ٢٠١٧ زنجیرەی مایت ١٠ی وەشاند کە پرۆسێسەرێکی پاڵپشت بە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی لەخوگرت کەئەوەش بڕوانامەی داھێنانی پێشەگی کۆمپانیایە ، مۆبایلەکە پرۆسێسەری کیرین ٩٧٠ لەخۆدەگرێت بۆ زامنکردنی توانایەکی باشتری بێ ھاوتا لەگەڵ پاشکەوتکردنی وزە و کارکردنێکی نمونەیی .
یەکەی چارەسەری لە ھواوی بۆ ئزموونێکی ئاسانتر
یەکەی چارەسەری لەمۆبایل ئەو بەشە سەرەکیە کە پارێزگاری لە تواناو دڵنیایی ئامێرەکە دەکات بە درێژایی کاتی کارپێکردنی ، ئەزموونێکی باشتر بۆ بەکارھێنەرانی ئەندرۆید فەراھەم دەکات و ئەزموونێکی خێراتر و ئاسنتر زامن دەکات، ھواوی سوودی لە تواناکانی لێکۆلینەوە کردووە بۆ دابینکردنی پرۆسێسەری تایبەت بەخۆی ، کەبووە ھۆکاری ئەوەی بەتەواوی کۆنترۆڵی داتاکان بکات لە مۆبایلدا . ھواوی سوورە لەسەر پێشکەشکردنی بەرھەمی داھێنەر ، ئەوەش بە روونی لە پرۆسێسەری کیرین ٩٧٠ بەدیاردەکەوێت لە زنجیرەی ھواوی مایت ١٠ پرۆ کەپارێزگاری لەسەر توانا بەرزەکەی دەکات لەدوای ١٨ مانگ لە کارکردنی بەردەوام.
پرۆسێسەرێک بە زیرەکی دەستکرد ئاشنای ھەڵسوکەوتی بەکارھێنەرانە 
بەپێچەوانەی مۆبایلەکانی دیکە ، ھواوی مایت ١٠ پرۆ پرۆسێسەرێکی بە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی ھەیە بۆ یەکەمجار لەسەرتاسەری جیھان ، ئەزموونێکی ئاسان و خێرا پێشکەش دەکات ، لەئەنجامدا پێشوازیەکی گەورەی لێکرا لەکاتی وەشاندنی ، بوونی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد لە پرۆسێسەری کیرین ٩٧٠ یارمەتیدەرە لەئاشنابوون بەھەڵسوکەوتی بەکارھێنەران و ئیدارەکردنی شێوازی بەکارھێنانی پاتری .
مۆبایلێک کە ئەزموونێکی چەند لایەنە زۆر ئاسان دابین دەکات
جێبەجێکردینی چەندین ئەرک لەیەک کاتدا سیمایەکی سەردەمی ئێستایە ، وامان لێدەکات بەم شێوازە بژین ، لێکۆلینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەیەک رۆژدا ٢١ جار تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەسەردەکەینەوە و ٧٤ جار ئیمێل بەکاردەھێنین ، لێرە تایبەتمەندیەکانی زنجیرەی مایت ١٠ پرۆ بە پرۆسێسەری کیرین ٩٧٠ بەدیاردەکەوێت ، کەتایبەتمەندی بێ وێنە و توانایەکی بێ ھاوتا پێشکەش دەکات کەھاوبەشی جێبەجێکردنی ئەرکی چەند لایەنەیە .
ئاماژەیەکی جیاواز لە وێنەگرتنی فۆتۆگرافی 
پرۆسێسەری کیرین ٩٧٠ بەتەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد پێوەرەکانی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی لە ئاستی روونی و بێگەردی وێنە بۆ ئاستی وێنەگرتنی زیرەک بەرز دەکاتەوە ، کەوا دەکات وردەکاریە زیندووەکان بۆ جیھانی راستەقینە بگیرێت و ئاشنای کەشی دەورو بەر و روخسار و شتەکان بناسێتەوە ، ھەروەھا توانای وێنەگرتن بەدەبل کامیرا دابین دەکات چونکە دەبل زوومی ھەیە لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی دیکە .
ئەزموونێکی دەوڵەمەندتر لەگەڵ ھواوی مایت
توانای مۆبایلی ھواوی مایت یارمەتیدەرە  لە تێگەیشتنی ھەڵسوکەوتی بەکارھێنەران بەتوانایەکی بێ وێنە ، بەھۆی ئاشنابوونی بەکات وچۆنیەتی بەکارھێنانی ئەپلیکەیشنەکان ، ھواوی رێژەی بەکارھێنانی ناسروشتی ئەپلیکەیشنەکان ٨٠% کەمکردۆتەوە . ھواوی مایت ١٠ تەنھا خێرایی چارسەرکردنی مۆبایلەکە لە رۆژی یەکەم زامن ناکات ، بەڵکو زامنی کارکردنێکی بێ ھاوتایە بەدرێژایی ئیشپێکردنی ئامێرەکە .
بۆ سەلماندنی ئاست بەرزی پرۆسێسەرەکە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد ، ھواوی ئۆتۆمبیلی (بۆرشە - بانامیرا) گۆڕی بۆسیستەمی لیخۆڕینی بێ شۆفێر کەتوانای ناسینەوەی دەوروبەری ھەیە ، ھواوی تەکنەلۆژیای ناو مۆبایلەکانی بەکارھێنا بۆ تیشکخستنە سەر توانا بێ وێنەکەی و توانای خۆگونجاندن لەگەڵ پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای سەردەم .

وەرگیراوە لە ماڵپەری باخچە..

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە