ئەپڵ چەن وێنەیەکی فرۆشگا نوێیەکەی بڵاوکردەوە

ئەپڵ ئەمڕۆ چەن وێنەیەکی فرۆشاگا نوێیەکەی لە شاری (کیۆتۆ یابان) بڵاوکردەوە کە بڕیار وایە ڕۆژی شەمە بکرێتەوە و ئەکەوێتە شەقامی (Shijō Dori) لە شاری کیۆتۆی یابان.
ئەمە یەکەمین فرۆشاگای ئەپڵە لەو شارەی یابان و ڕۆژی شەمە بە فەرمی ئەکرێتەوە بە ڕووی هاوڵاتیاندا. ئەم فرۆشگایەی ئەپڵ دیزاینێکی ناوازەی بیناسازی بۆکراوە و دیزایەنەرەکانی یابانی بوونە و لە شێوەی بینایەکی یابانی دروست کراوە.
وەک ئەپڵ خۆی ئەڵێت وڵاتی یابان ماڵی خۆیانە و یەکەمین فرۆشگای ئەپڵ کە لەدەرەوەی ئەمریکا بێت لە یابان کراوەتەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ لە شاری تۆکیۆ. وە تا ئێستا چەنەها فرۆشگای نوێی کردۆتەوە و چەنەهای دیکەش لەو وڵاتە ئەکاتەوە لە ماوەی ساڵانی داهاتوو.
بینەری وێنەکانی ئەم فرۆشگا نوێیە بن



ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە