کاتی کۆنگرەی ئەپڵ کەی دەبێت لەمساڵ؟



ڕادیۆی ناخۆی فەرەنسا ئەوەی بڵاوکردەوە کە لە ٢ سەرچاوەی ئەپڵەوە هەواڵمان پێگەشتوە کە ئەپڵ ئەمساڵ لە ١٢ی سێپتەمبەر کۆنگرەی خۆی ئەبەستێت و تێیدا نوێترین بەرهەمەکانی خۆی نمایش ئەکات شوێنەکەشی لە ولایەتی کالیفۆرنیا لە ئەپڵ پارک لە هۆڵی کەسایەتی کۆچکردوو (ستیڤ جۆبز) ئەکرێت.
ڕادیۆی Europe 1 ئەم زانیاریەی لە ٢ سەرچاوەوە وەرگرتوە کە ناوی هیچ کام لە سەرچاوەکانی ئاشکرا نەکردوە وە هەروەها زانیاریە دزەپێکراوەکانی ڕابردووش هەمان بەرواریان داناوە.
ئەگەر ئەپڵ وا بڕیار بێت لەو ڕۆژە کۆنگرەی خۆی ببەستێت کە ئەگەرێکی زۆرە وابێت ئەوا هەفتەی داهاتوو بانگهێشت نامە بۆ گەشەپێدەران دەنێرێت. وە هەروەها ئەگەر لەو ڕۆژە کۆنگرە ببەستێ واتا ١٢/٩ ئەوا مۆدێلە نوێیەکان ٢ ڕۆژ دواتر واتا ١٤/٩ بەردەست ئەبن بۆ کڕینی پێشوەختی وە هەروەها ٢١/٩ لە بازاڕەکانی جیهان بەردەست ئەبن، ئەم ڕیزبەندی کردنە بە پشت بەستن بە کۆنگرەکانی ڕابردووی ئەپڵ دانراوە.
وەک لای هەموان ئاشکرایە ئەپڵ ٣ مۆدێلی نوێی ئایفۆن بەردەست ئەکات کە دووان لەوان ڕونمای OLED لەسەر ئەبێت و نرخی گران ئەبێت وە ئەوی دیکە ڕونمای LCD لەسەر ئەبێت نرخەکەی هەرزان ئەبێت وە سەرجەمیان هەمان دیزاینی iPhone X ئەبێت بەڵام بە قەبارەی جیاواز وە ئەم ناوانە پێشبینی کراون بۆ مۆدێلەکانی ئایفۆن کە ڕوونمای OLED لەسەر ئەبێت iPhone XS, iPhone XS Plus بەڵام هێشتا هیچ ناوێک پێشبینی نەکراوە بۆ ئەو ئایفۆنەی کە ڕوونمای LCD لەسەر ئەبێت.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە