چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی كۆمسیۆن له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا كۆتایی

ماڵپەڕی ماڵێک بۆ تەکنۆلۆژیا Home4T.coM


 ((چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی كۆمسیۆن له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا كۆتایی ))
تكایه‌ هه‌مووی بخوێنه‌وه‌ و به‌ ته‌واویش سه‌یری ڤیدیۆكه‌ بكه‌ پێش پرسیار كردن  👇

به‌ مۆبایلیش ده‌توانی بیكه‌ی به‌ڵام به‌ كۆمپیوته‌ر كاره‌كه‌ ئاسانتره‌، بۆیه‌ كردم به‌ ڤیدیۆ چونكه‌ ناكرێ ئه‌و هه‌موو خه‌لكه‌ به‌ كۆمێنت و به‌ نامه‌ بۆی روون بكرێته‌وه‌ ،

✅ئەوانەی تەلەبەی زانکۆن لە بەشی بڕوانامە (بەکالۆریۆس) هەڵبژێرن ، ئەوانەی تەلەبەی پەیمانگان (دیبلۆم) هەڵبژێرن . دواتر هەر کەسێک ناوی گەڕایەوە پشتگیریەک لە زانکۆکەی یان پەیمانگاکەیەوە دەبات بۆ گرێبەست کردن.

🚫 خەڵکی کەرکوک و شوێنەکانی تری دەرەوەی سنوری هەرێم مافی پڕکردنەوەی فۆرمیان نیە.

🚫تکایە ژمارەی دەنگدەری سەر کارتی دەنگدان بەکارمەهێنن ، چونکە هی هەرێم جیاوازە و دەبێ بە پێی ڤیدیۆکە لە سایتی کۆمسیۆن وەری بگرن.

⚠️بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی پڕكردنه‌وه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ كۆتاییدا ده‌بێ بنوسرێ (تم تسجیل ردك) یان به‌ ئینگلیزی ده‌نوسرێ Your response has been recorded. ئه‌گه‌ر دووباره‌ فۆرمه‌كه‌ كرایه‌وه‌ كه‌واته‌ بۆشاییت له‌ بیركردووه‌ ده‌بێ دووباره‌ پڕی بكه‌یته‌وه‌)
ئەو لینکەی لە ڤیدیۆکەدا باسکراوە
کلیک بکە 

، ئه‌گه‌ر ڤیدیۆیه‌ ڕوون نیه‌ له‌ خواره‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ HD هه‌ڵبژێره‌.
ده‌شتوانن له‌م لینكه‌ له‌ یوتیوب بیبینن:


به‌ هیوای سه‌ركه‌وتن
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە