فەرمی کات و شوێنی کۆنگرەی ئەمساڵی ئەپڵ



ئەمڕۆ ئەپڵ بە فەرمی نامەی بانگهێشتکردنی بۆ میدیاکانی جیهان نارد بۆ بەشداری کردن لە کۆنگرەی ساڵانەی ئەپڵ تایبەت بە نمایش کردنی بەرهەمە نوێیەکانی، هەروەک پشتر باسمان کردبوو کۆنگرەکە لە ١٢ی سێپتەمبەر لە ولایەتی کالیفۆرنیا لە شاری سان فرانسیسکۆ لە ئەپڵ پارک لە هۆڵی کەسایەتی کۆچکردوو (ستیڤ جۆبز) بەڕێوە ئەچێت و تێیدا ئەپڵ نوێترین بەرهەمەکانی بۆ جیهان بڵاو ئەکاتەوە.
وەک ئاشکرایە ئەپڵ ئەمساڵ ٣ مۆدێلی نوێی ئایفۆن بڵاو ئەکاتەوە کە دووان لەوان ڕونمای OLED لەسەر ئەبێت و ئەپڵ بە ناوی iPhone XS & iPhone XS Plus بانگیان ئەکات وە مۆدێلەکەی دیکە ڕونمای LCD لەسەر ئەبێت و ئەپڵ بە ناوی iPhone 9 بانگی ئەکات وە ئەپڵ جگە لە ئایفۆن نوێترین بەرهەمەکانی لە کۆمپیتەر و ئایپاد و کاتژمێری ئەپڵ بڵاو ئەکاتەوە.
کۆنگرەکە بە ڕاستەوخۆ لەسەر وێبسایتی ئەپڵ بێ بەرامبەر ئەگوازرێتەوە و هەموو کەس ئەتوانێ بینەری بێت.
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە