کڕیارانی ئەپڵ نزیکن لە تۆمارکردنی ژمارە پێوانەیەکی دیکە

ماڵپەڕی بەناوبانگی ئەمریکی DigiTimes ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە دەربارەی کڕینی ئایفۆن لەلایەن کڕیارانەوە کە نزیکە لە تۆمارکردی ژمارە پێوانەیەکی نوێ بەوەی کە تا کۆتای ئەمساڵ ڕێژەی فرۆشی ئایفۆن لەلایەن کڕیارانەوە ئاگاتە نزیکە ٧٠ بۆ ٧٥ ملیۆن ئایفۆن کە ئەمە یەکەم جارە لە  دوای بڵاوکردنەوەی ئایفۆن ٦ ڕێژەی فرۆش بە کڕیاران بگات بەو ژمارەیە. هەموو ساڵێک ئەم ماڵپەڕە پێش ئاشکراکردنی بەرهەمەنوێیەکانی ئەپڵ ڕاپۆرتێک دەربارەی ژمارەی فرۆشی ئایفۆن بە کڕیاران بڵاو ئەکاتەوە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە داوە کە کڕیارانی ئەپڵ بەرهەمە نوێیەکانیان بە دڵ بووە دوای ئەوە ئەپڵ بە بەهێزی کاری لەسەر بەرهەمەکانی کرد لە ساڵی ڕابردوو.
ڕێژەی فرۆشی ئایفۆنە نوێیەکان لە ناوەڕاستی مانگی سێپتەمبەری ڕابردوو تا کۆتای ئەمساڵ ئەگات بە ٧٠ بۆ ٧٥ ملیۆن ئایفۆن، کە ئەمە باشترین ژمارەیە لە دوای بڵاوکردنەوەی ئایفۆن ٦ لە ساڵی ٢٠١٤.
ئەپڵ بۆ ئەمساڵ نیازی وایە ٣ مۆدێلی نوێی ئایفۆن بڵاو بکاتەوە با ناوەکانی:
  • iPhone 9 LCD display 6.1 inch
  • iPhone XS OLED display 5.8 inch
  • iPhone XS Plus OLED display 6.5 inch
ئەم ناوانە تەنها پێشبینین بەڵام قەبارە و ڕونماکەیان دڵنیای دراوە کە ڕاستە و ئەگەری زۆرە کە دووان لەو ئایفۆنانە پشتگیری دەبڵ سیم Dual-Sim  بکەن.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە