ئایفۆنەکانی ئەمساڵ پشتگیری پێنوسی ئەپڵ ناکەن

 وەک تا ئێستا بە پێی زانیاریە دزەپێکراوەکان زانراوە ئەپڵ لە ١٢ی سێپتەمبەر کۆنگرەی خۆی ئەکات تێیدا نوێترین بەرهەمەکانی ئاشکرا ئەکات.
وە هەروەها تا ئێستا کۆمەڵێ زۆر زانیاری دەربارەی مۆدێلە نوێیەکانی ئایفۆن بڵاوکراونەتەوە و تا ئێستا زۆر زانیاری پشتڕاست بووەتەوە وە وەک بڵاوکرابۆوە ئایفۆنەکانی ئەمساڵ پشتگیری پێنووسی ئەپڵ Apple Pencil ئەکەن بەڵام لە نوێترین زانیاری کە لەلایەن KUO بڵاوکراوەتەوە هیچ کام لە ئایفۆنەکانی ئەمساڵ پشتگیری لە پێنوسی ئەپڵ ناکەن.
وە هەروەها KUO کۆمەڵێ زۆر زانیاری دیکەی دەربارەی ئایفۆنەکانی ئەمساڵ بڵاوکردۆتەوە کە ئەپڵ بەردەسی کردوە بۆ ئایفۆنەکانی ئەمساڵ.
KUO بڵاویکردۆتەوە کە هەر یەکە لە iPhone 6.1 inch لەگەڵ iPhone 6.5 inch لە هەندێ ناوچەی جیهان بە تایبەتی وڵاتی چین پشتگیری دەبڵ سیکارت Dual Sim ئەکەن بەڵام بە دڵنیایەوە ئەم تایبەتمەندیە بۆ هەموو ئایفۆنەکان بەردەست نابێت.
وە هەروەها بە پێی زانیاریەکانی KUO ئەپڵ بۆ iPhone 6.5 inch کۆگاکەی زیاد کردوە بۆ 512 GB لەگەڵ 256 GB وە توانی پاتریەکەی 3000-3400 mAh ئەبێت وە ڕامی 4 GB ئەبێت و دەبڵ کامێرا ئەبێت بە کوالێتی 12 MB بۆ هەر یەک لە کامێراکانی پشتەوە وە بۆ کامێراکەی پێشەوە وە نرخەکەی بە 900-999$ خەمڵاندوە.
وە هەر بە پێی زانیاریەکای KUO ئەپڵ لە ١٢ی سێپتەمبەر کۆنگرەی خۆی ئەکات و لە ١٤ی سێپتەمبەر کڕینی پێشوەختە دەس پێئەکات ولە ٢١ی سێپتەمبەر بەرهەمە نوێیەکان بەردەس ئەبێت.
لە کۆتای سوپاس بۆ KUO بۆ ئەم هەموو زانیاریە گرنگانە.
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە