زانیاری نوێی دزەپێکراو دەربارەی مۆدێلە نوێیەکانی ئایفۆن



ڕاپۆرتە هەواڵیەکان چەن زانیاریەکی نوێیان بڵاو کردەوە دەربارەی مۆدێلە نوێیەکانی ئایفۆن و چەن زانیاریەکی نوێی تێدایە کە پێشتر نەمان بیستبوو. زانیەریەکان باس لەوە ئەکەن کە ٢ مۆدێلی نوێی ئایفۆن کە ڕونمای OLED لەسەرە ئەپڵ بۆ ناولێنانیان پاشگری "S" بەکاردێنێ.
واتا ئەگەری زۆرە ئەو ٢ مۆدێلەی ئایفۆن ئەم ناوانەیان هەبێت iPhone XS لەگەڵ iPhone XS Plus بەڵام بۆ مۆدێلی سێیەم کە وا بڕیارە ئەپڵ ئەمساڵ بڵاوبکاتەوە و ڕونمای LCD لەسەرە هێشتا دیار نیە ئەپڵ چی ناوێک لەم مۆدێلە ئەنێت.
وە هەروەها کۆمپانیای ئەپڵ کامێرای زۆر باشتری بەکار هێناوە لەسەر مۆدێلە نوێیەکانی ئەمسالی وە خێرای سەرجەم مۆدێلە نوێیەکانی بەرز کردۆتەوە وە هەروەها سەرجەمیان دیزاینەکەیان هاوشێوەی iPhone X ئەبێت کە ساڵی ڕابردوو بڵاوی کردەوە بەڵام بە قەبارە جیاواز کە بەم شێوەیەن:
  • iPhone 5.8 inch (OLED display)
  • iPhone 6.5 inch (OLED display)
  • iPhone 6.1 inch (LCD display)
بە پێی زۆربەی هەواڵ و زانیاریە دزە پێکراوەکان قەبارە و ڕونمای مۆدێلە نوێیەکانی ئایفۆن ئەمساڵ بەو شێوەیە ئەبن وە نرخەکانیشیان بەم جۆرە ئەبێت:
  • iPhone 5.8 inch $799
  • iPhone 6.5 inch $999
  • iPhone 6.1 inch $699
وە هەروەها بەشێک لە هەواڵەکان باس لەوە ئەکەن کە ٢ مۆدێلی (OLED) لە هەندێک شوێن ٢ سیمکارت ئەبێت بەڵام لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان هەر ١ سیمکارت ئەبێت وە ئەو ناوچانەی ٢ سیمکارتی پێئەگات وا بڵاوکراوەتەوە لە وڵاتی چین ئەبێت، وە سەرجەم مۆدێلەکان تایبەتمەندی Face ID لەسەر ئەبێت.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە