بۆچی بەکارهێنەران سیستەمی موبایلەکانیان ئەگۆڕن؟


هۆکارەکانی گۆڕینی سیستەمی موبایلەکان زۆرن هەر بەکارهێنەرێک لەبەر هۆکارێک یان چەن هۆکاریک ئەگەری هەیە سیسیتەمی موبایلەکەی لە iOS بگۆڕێت بۆ ئەندرۆید یان بە پێچەوانەوە.
لە ڕاپرسیەکی ماڵپەڕی PCMag بەکارهێنەران دەنگیان بە کۆمەڵێک هۆکار داوە بۆ گۆڕینی سیستەمی موبایلەکانیان.
هۆکاری سەرەکی گۆڕینی سیستەمی موبایل لە ئەندرۆید بۆ iOS بریتی بووە لە ئەزموونی باشی بەکارهێنەران لەگەڵ ئەو سیستەمە بە جۆرێک لە سەدا ٤٧ بەژداربوان ئەزمونی خۆیان لەگەڵ iOS پێباشتر بووە وەک لە ئەندرۆید وە هۆکاری سەرەکی لە گۆڕینی سیستەم لە iOS بۆ ئەندرۆید بریتی بووە لە باشی نرخی ئەو موبایلانەی کە سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەر بە جۆرێک لە سەدا ٢٩ بەژداربوان نرخی موبایلەکانی ئەندرۆید بە باشتر ئەزانن وەک لە iOS.
ئەمەش ئەنجامی ڕاپرسیەکە

لەم ڕاپرسیە کە تێیدا ٢٥٠٠ کەس بەژداری تێدا کردوە لە سەدا ١٨ بەژداربوان سیستەمی موبایلەکەیان لە ئەندرۆیدەوە گۆڕیوە بۆ iOS وە لە سەدا ١١ لە iOS گۆڕیویانە بۆ ئەندرۆید وە لە سەدا ٧١ موبایلەکەیان نە گۆڕیوە لەم ژمارە بەژداربووەی کە موبایلەکەیان نە گۆڕیوە لە سەدا ٥٤ خاوەنی ئایفۆنن وە لە سەدا ٢٧ خاوەنی سامسۆنگن وە ریژەی ماوە خاوەنی موبایلی دیکەن

ئەگەر تۆ سیستەمی موبایلەکەت گۆڕیوە لە کۆمێنت بینوسە

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە