ئەپڵ چی ناوێک لە ئایفۆنەکانی ٢٠١٨ ئەنێت؟


هەتا ساڵی ڕابردوو ناونانی ئایفۆنە نوێیەکان پێش بڵاوبونەوەیان شتێکی ئاسان و ئاسای بوو، بەڵام لە دوای بڵاوکردنەوەی iPhone X لە لایەن ئەپڵە لە ساڵی ڕابردوو ناونان لە مۆدێلە نوێیەکانی ئایفۆن پێش بڵاوبونەوەیان کەمێک قورس بووە.

ئەمساڵ بەپێی زۆربەی پێشبینیەکان و زانیاریە دزەپێکراوەکان ئەپڵ ٣ مۆدێلی نوێی ئایفۆن بڵاودەکاتەوە وە چەن ناوێک پێشبینی کراون کە ئەپڵ ئەگەری هەیە بەو ناوەنەوە بانگی مۆدێلە نوێیەکانی ئایفۆن بکات ئەوانیش:
  • iPhone X 2018, iPhone X Plus, iPhone 9
  • iPhone X2, iPhone X2 Plus, iPhone 9
  • iPhone XS, iPhone XS Plus, iPhone 9
  • iPhone XI, iPhone XI Plus, iPhone 9
  • 5.8-inch iPhone, 6.5-inch iPhone, 6.1-inch iPhone
  • 5.8-inch iPhone Pro (2018), 6.5-inch iPhone Pro (2018), 6.1-inch iPhone (2018)
ئەپڵ ئەمساڵ نیازی وایە ٣ مۆدێلی نوێی ئایفۆن بڵاو بکاتەوە کە یەکەمیان قەبارەی 5.8 inch ئەبێت بە ڕونمای OLED وە ئەوەی دیکەیان قەبارەی 6.5 inch ئەبێت و ڕونمای OLED لەسەر ئەبێت و وا پێشبینی کراوە ناوبنرێت iPhone X Plus وە جۆری سێیەمیان بە قەبارە 6.1 inch و ڕونمای LCD لەسەر ئەبێت نرخەکەی وەک پێشبینیکراوە لە نێوان $ 599 بۆ $ 699 بێت

ئێوە پێشبینی ئەکەن ئەپڵ چی ناوێک لە مۆدێلە نوێیەکانی ئایفۆن بنێت لەم هەڵبژاردنەی خوارەوە دەنگی پێ بدەن

ئایا ئەپڵ چی ناوێک لە مۆدێلە نوێیەکانی ئایفۆن ئەنێت؟

iPhone X 2018, iPhone X Plus, iPhone 9
iPhone X2, iPhone X2 Plus, iPhone 9
iPhone XS, iPhone XS Plus, iPhone 9
iPhone XI, iPhone XI Plus, iPhone 9




ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە