ئەپڵ دڵنیای دا لەوەی کە ئەو ئەپانەی تایبەتن بە قومار کردن لائەبرێن لە ئەپستۆری وڵاتی چین، وە کۆمپانیاکە وتی ئەو ئەپانە لە وڵاتی چین قەدەغەن و نایاساین بۆیە ئەم جوڵەیەیان کردوە.
بە پێی ڕاپۆرتێکی میدیای بەناوبانگی وڵاتی چین CCTV ئەپل ٢٥٠٠٠ ئەپی قومارکردنی سڕیوەتەوە لە کۆی ١ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن ئەپ کە لە ئەپ ستۆری وڵاتی چێن هەن.
"ئەپەکانی قومارکردن قەدەغەن و نایاساین لە ئەپستۆری وڵاتی چین، ئێمە چەنەها ئەپمان سڕیوەتەوە و چەنەها گەشەپێدەرمان لا بردوە کە ویستویانە ئەو ئەپانەی تایبەتن بە قومار و نایاسین بیکەنە ئەپستۆر, ئێمە ئاگادارین و لە هەوڵداین تا ئەو ئەپانە بدۆزینەوە و بیانوەستێنین لە ئەپستۆر. لێدوانی ئەپڵ ڕۆژی دووشەمە."
وە ئەپڵ وتی ڕێگە بە ئەپی قومار کردن ئەدەین لە ئەپستۆر هەبێت بە مەرجێک لە ژێر یاساکانی ئەپڵ بێت وە ئەپڵ تەنها ٢ یاسای هەیە تایبەت بە ئەپی قومارکردن.
ئەپڵ لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەسی کردوە بە لابردنی ئەو ئەپانەی تایبەتن بە قومار کردن و چەنەها ئەپیشی لابردوە کە ئەپی قومار نەبووە گەشەپێدەرانی تەواو توڕە کردوە.