بەکارهێنەران زیاتر چاوەڕوانی ئایفۆنەکانی ئەمساڵ ئەکەن وەک لە گالاکسی نۆت ٩


نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای سامسۆنگ بریتیە لە Galaxy Not 9 کە ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و تا ئێستا باشترین بەرهەمی ئەو کۆمپانیایەیە و لە ٢٤ی ئەم مانگە بەردەست ئەبێت بۆ فرۆشتن.
بەڵام بە پێی دەنگدانێکی ماڵپەڕی PC Mag کە ١٥٥٥ کەس بەژداری تیاکردوە لە سەدا ٤٢ بەژداربوان چاوەڕوانی بەرهەمەکانی ئەپڵ ئەکەن کە لە مانگی ٩ بڵاوئەکرێنەوە و لە سەدا ٢٤ بەژداربوان چاوەڕوانی گالاکسی نۆت ٩ ئەکەن.
ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێ کە خەڵکی تا ئێستاش بەرهەمەکانی ئەپڵ بە باشتر ئەزانن لە چاو بەرهەمەکانی کۆمپانیاکانی دیکە.
هەر لەو دەنگدانەدا لە سەدا ٧ بەژداربوان چاوەڕوانی Google Pixel 3 ئەکەن کە لە مانگی ١٠ بەردەست ئەبێت وە لە سەدا ٤ چاوەڕوانی خۆیان بۆ LG V40 دەربڕیوە ئەمیشیان مانگی ١٠ بەردەست ئەبێت وە ئەوەی جێگەی تێڕامانە تەنها لە سەدا ٣ بەژداربوان چاوەڕوانی خۆیان بۆ Huawei Mate 20 دەربڕیوە وە لە سەدا ١١ بەژداربوان دەنگیان بە هیچیان نەداوە

 ئەم دەنگدانەی ماڵپەڕی PC Mag نمونەیەکی سادەیە لە تەکنەلۆژیا، ئەپڵ ساڵانە ١٠٠ ملیۆن بەرهەمی نوێی ئایفۆن ئەفرۆشێت بەڵام سامسۆنگ تەنها ٥ - ١٠ ملیۆن بەرهەمی گالاکسی نۆت ئەفرۆشێت ئەمەش ئەمە ئەگەیەنێت ئەم دەنگدانە شتێکی چاوەڕوان نەکراو نەبوو لەوەی کە خەڵکی زیاتر چاوەڕوانی بەرهەمەکانی ئەپڵ ئەکەن.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە