مۆبایلی Lenovo z5 بەفەرمـی نمایشکرا


کۆمپانیای لینۆڤۆ، ئەمڕۆ سێشە ممە مۆبایلێکی نوێی لە زنجیرەی زێد نمایشکرد بەناوی (lenovo z5)، ھەواڵە دزەپێکراوەکان دەربارەی مۆبایلی lenovo z5 دەیان وت: کە مۆبایلەکە خاوەنی باترییەکە کە توانای بەردەوام بوونی هەیە هەتاوەکو ٤٥ ڕۆژ لەگەڵ بیرگە و ڕوونمایەکی فراوان، بەڵام وادیارە تەواوی ئەوو ھەواڵ و بانگەشانە ساختەبووبێت و بەپێچەوانەوە مۆبایلەکە خاوەنی ھیچکام لەو جۆرە تایبەتمەندیانەی نەبوو کە ئاماژەی پێدەدا.

بەمەش، کۆمپانیای لینۆڤۆ بەکارهێنەرانی تووشی شۆک کرد کاتێک مۆبایلە نوێیەکەی نمایشکرد بە ئاستێکی مامناوەند و بیرگەیەکی ئاسایی و بوونی پەرچەم (Notch) لە بەشی سەرەوەی ڕوونماکەیدا.

تایبەتمەندیەکانی:
* ڕوونمایەکی ٦.٢ ئینج (بێ لێوار) +FHD
* پڕۆسێسەی سناپدراگۆن ٦٣٦ لەگەڵ ڕامێکی ٦ گێگابایت
* بیرگەی ناوەکی ١٢٨ گێگابایتە
* کامێرای پێشەوە؛ دووانە ھاوێنە ١٦ مێگاپێکسڵ
* کامێرای دواوە؛ ٨ مێگاپێکسڵ
* دووانە سیم کاردە و خاونی پەنجەمۆرە لە بەشی پشتەوەی
* سیستمی کارپێکەری ئەندرۆید ئۆریۆی لەسەر جێگیرکراوە و توانستی باتریەکەی ٣٣٠٠ میللی ئەمپێرە
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە