چاوپێکەوتن لەگەڵ (ئاسۆ بەهادین) سەرپەرشتیاری گشتی یانەی هاکبۆکورد..

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان 
پێمان خۆشبوو گفتوگۆیەک لەگەڵ کاک ئاسۆ بکەین چونکە بەراستی کۆمەڵیک پرسیار هەیە ئەبێت وەلامەکەی لای کاک ئاسۆ بێت وەک کەسیکی دیاری کوردستان لەبواری وێب دیزاین و پاشان کۆمەڵی پرسیاری تر کە دروست بووە لەسەر یانەی هاکبۆکورد  کاک ئاسۆ وەک سەرپەرشتیارێکی گشتی یانە  پێمان وایە وەلامەکەمان لای ئەو دەست ئەکەوێت سووپاس بۆ بەریزیان کە کاتی خۆیان بەخشی بە ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا.. 
فەرموون ..



سەرەتا بەناوی خودا 
سڵاو کاک ئاسۆ ئەمجارە حەزدەکەین (ئاسۆ بەهادین - SfDبناسین هەم وەک گەنجێک
  هەم وەک وێب دیزاینەرێک... 
به‌ناوی خوداڕێگه‌یه‌ك به‌ره‌و خۆناسین نییه‌، هه‌تا كه‌سانی چوارده‌ورت نه‌تناسن.
 ئه‌م وته‌یه‌ هه‌ڵێنجراوی بیروڕایه‌كانی مامۆستاكه‌م (سوقرات)ـه‌.
 كه‌ مه‌به‌ست لێی لایه‌نه‌ مه‌عریفیه‌كه‌ی خۆناسینه‌ له‌ زه‌ینی ئه‌وانی دیكه‌وه‌، 
 ئه‌گه‌ر نا باشترین خۆناسین له‌ خودی خۆته‌وه‌یه‌ نه‌ك ئه‌وانی دیكه‌. وه‌لێ، به‌كورتی: (ئاسۆ به‌هادینم، ناسراو به‌ -SfD-). لەدایکبووی 1988 دانیشتووی سلێمانیم و وه‌ك گه‌نجێك هه‌ڵوه‌دای لایه‌نه‌كانی (فه‌لسه‌فه‌، ده‌روونشیكاری و كۆمپیوته‌ر)م.
 خولیام له‌ لقه‌كانی بواره‌ ته‌كنه‌لۆژیه‌كان وێبه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ به‌تایبه‌تی ئاره‌زووی بواری (Network Monitoring)م هه‌یه‌. هه‌روه‌ها ده‌ست تێوه‌رده‌ده‌م له‌ سه‌رجه‌می بواره‌كانی دیكه‌ش. 


+ کاک ئاسۆ ئایا لەچیەوە بیرت لەوە کردەوە ناوت ببێت بە  "SfD"..؟ 
چونكه لهمنداڵی وههرزهییمدا زۆر خووم دهدایه (خوێندنهوه)، هاوڕێكانم له دهمی گاڵتهو گهپدا بوون و
 منیش له كونجێك خهریكی كۆكردنهوهی چهند ههزارێك بووم بۆ كڕینی كتێبێكی نوێ.
 ئهوكات هاوڕێیانم بانگیانكردم به (School) وهك ڕاڤهیهك بۆ (كتێبخانهكهم، خوێندنهوهی بهردهوامم)، ههروهها زۆرجار باسی قوتابخانهی ئهكادیمیهكهی ئهفڵاتوونم بۆ هاوڕێیان دهكرد، بهوهش نازناوهكه بهسهرمدا چهسپی و ههنوكهش زۆرێكیان بهو نازناوه بانگم دهكهن. پاشان كاتێك چوومه (پهیمانگای كۆمپیوتهری سلێمانی)، خولیای زۆرم ههبوو بۆ بابهتهكانی (Design)، لهههرچی بوارهكانی (Web, Graphic)دائیتر بهباشم زانی خۆم (for Design)ی بۆ زیاده بكهم. 



- ئەو بوارانەی بەرێزت شارەزایتان تیدا هەیە ، لهچیدا خۆی دهبینێتهوه؟ 
كاتێك باس لهشارهزایی دهكهین، دهبێت ئهوهش لهیاد نهكهین كهم و زۆر یاخود بابهتی (ڕێژهیی) لێدهكهوێتهوه. ئهگهر كهم و زۆرهكانی شارهزایی خۆم بنووسم زۆری دهوێت، بۆیه ههوڵدهدهم ئهوانه بچهقێنم كه تێیدا بهباشی لێیان شارهزام، ئهوانیش ههریهك له: 1. بواری تهكنهلۆژی: (• Web Design/Development • Database Design/Management • Automation • Network Monitoring • Application Design) 2. بواری هونهری (وێنهكێشان و ئامێری زهڕب) 3. كایهی مهعریفی: (• دهروونیشكاری • فهلسهفه). 


- جیاوازی نێوان  (گرافیک دیزاین) و (وێب دیزاین) لەچیدا ئەبینی؟ 
گرافیك دیزاین، سروشتیهو زیاتر تێكهڵ به ماتهره هونهریهكانی سرووشت دهبێت، ئاگاداری تێكڕای ئۆبجێكتهكانهكارهكان دابهش دهكات بهسهر سێ سهكۆدا: 1. تێڕوانینی هونهریانه. 2. ڕێكخستی هونهریانه. 3. خهونی هونهریانهی ئابستراكت. هاوكات بهشێك جیا دهكاتهوه بۆ تێكهڵكردنه ئهو سێ سهكۆیه بۆ بابهتێك كه تێیدا فۆڕمێكی ڕێكخراوی هونهری سهردهمیانه نیشان بدات. گرافیك دیزاینهریش لای من وایه دهبێت زۆر بهدژواری و به قوڵی بهڕهگی سرووشدا ڕۆچووبێت، ئهو دهبێت بابهتهكانی (ئۆشۆ و كۆنفۆشیۆس و بوودا یانیش ڤیداكان) خهتم بكات. ئهو دهبێت پێش ئهوهی كار بكات ڕۆحی سرووشت و ڕۆحی كۆمهڵگای مرۆڤایهتی قوتدابێت. بهڵێ كاری ئهمهیان قورسه و دهشبێت وا بكات ئهگهر نا سهركهوتن تهنها دهبێته (چانس) بۆی. 
وێب دیزاین، لێرهدا ئهركهكه سوكتره و كارهكان زیاتر لهگهڵ ئامێرهكاندا یهكدهگرنهوه، ئهوهتا ههژمار بۆ درێژی و پانی ههر بابهتێك دهكات تا خۆی بگونجێنێت لهگهڵ سكرینهكهتدا. بهمهش هێڵكاری درووست لهگهڵ كۆمهڵێك ڕهنگی گونجێندراو دهبێته هۆی سهركهوتن. وێب دیزاین ئهو فهرشهیه كه ژووری میوانهكهی (براوزهره)، بهڵام گرافیك دیزاین ماڵهكهی (دڵ و دهروونه). 


مامۆستا وەک من ئاگاداربم لەکوردستان هیچ ویێبسایتێک نەی توانیوە پێناسەی تەواوەتی بدات بە دیزاین بە گشتی و وێب دیزاین بەتایبەتی ئەمە بۆچی ئەگەرینیتەوە ؟ 
+ ههروهك پێشتریش ئاماژهم پێكرد، دهبێت دیزاینهر لهههمانكاتدا خوێنهر بێت، تهنها كێشهی سهرهكی و ههره گهورهی ئێمه ئهمهیهچ بهو مانایهی ئێمه خوێنهری پهڕتووكه ناوازهكان نین، لهلایهكی دیكهش ئێمه خوێنهر و بینهری پێگه گرنگهكان نین. لهخواره بهكورتی كێشهكان دهخهمهڕوو: 
1. كهم ئهزموونی له بوارهكانی هونهر. 
2. دانانهوه یاخود بهكارهێنانهوهی سكریپته ئامادهكراوهكان. 
لهو خاڵهی سهرهوهدا، بهنموونه (وۆردپرێس و جومهلا و..هتد). ههروهها دوگمهكانی هاوبهشی و ڕێكخستی پێگهكان دهسپێرین به (ههنگاو  Wizard) و به كلیك سهرجهم كارهكان دهكهین. 
3. كهم ئهزموونی له تێڕوانینه كۆمهڵایهتیهكان. 
ئهمهش گرنگه بۆ ئهوهی بزانین خهڵك چی دهوێت تا ئهوهی بۆ بكهین، نهك ئهوه بكهین كه خۆمان دهمانهوێت. بڕۆن (ڕۆحی كۆمهڵگه)ی (كاڕڵ گۆستاڤ یۆنگ) بخوێننهوه له پهڕتووكی (مرۆڤ و هێماكانی)دا. ئهوكات دهزانن چۆن پێگهكهتان بههێز دهبێت. 
... زۆرێكی دیكهش. وهلێ، ئهگهر بڕوانینه پێگهكان و خاوهنهكانیان، ئهوانهی خوێنهرن ماڵپهڕهكانیشیان جێگهی خۆی كردۆتهوه. 



ئایا لەم ماڵپەرە  نوێیەت"School for Designپێت وایە بیکەیتە قوتابخانەیەک بۆ دیزاینەران ؟ 
+ ناتوانین بڵێین (School for Design) ماڵپهڕه. بهڵكو (پهیژهنیشان)ـه. ڕووگهیهكه بۆ سهرجهمی بوارهكان و بهتایبهتیش دیزاینكردن. ماڵپهڕی من پهیژهنیشانهكهمه. 


-لەشوینێک خوێندمەوە کە بەریزت ئەگەری واز هێنانت هەبوو لەخوێندن لە قۆناغەکانی  ٣ ناوەندیی، بەهۆی چیەوە بوو..؟ 
بێگومان ویستم واز لهخوێندنم بهێنم، بههۆی (ههژاری) و (تهمبهڵی)یهوه. چونكه بۆ 3 ساڵان له تاقیكردنهوهكان سهركهوتوو نهدهبووم. پاش یهك/دوو ساڵ پاشتر دهستم كردهوه بهخوێندن. 


تا ئیستا چەند پەرتوکت نوسیووە پەرتووکی ئەلکترۆنی + پەرتوکی چاپکراو..؟ 
+ زیاترن له 10دانه پهڕتووك (بهبێ چاپكراوهكان)، چونكه له كوردستان دهژیم، هیچ كهس و لایهنێك ئهوانهم بۆ بڵاو ناكهنهوه تا بیخهمه بازاڕو سوودی ههبێت. وه زۆریش ههوڵم دا بۆیان. 



- پیم خۆشە کەمێک قسە لەسەر هاکبۆکورد بکەین ... 
     کاک ئاسۆ چۆن پێناسەی هاکبۆکورد ئەکات  ؟ 
هاكبۆكورد، ئهو شوێنه بوو بۆ من كه خۆمم دۆزیهوه له ڕووهكانی (پارێزگاری). من لهوێ بهوهم زانی كه چیدی پێویست ناكات خۆم بخهمه نێو قهفهس و دهبێت شتێك بڵاو بكهمهوه. ههروهها كهسانی باشم تێدا ناسی. لهوێ بابهتم كهمه، بهڵام بههۆی باشی بابهتهكان (لهڕووی تێزی نووسینهوه، نهك بههێزی) منیانكرد به سهرپهرشتیار. 



- ئایا بەریزت پێت وایە ڕۆژێ لەرۆژان یانەیەک یاخود ماڵپەریک دروستببێت و بتوانێ جیگەی هاکبۆکورد بگرێتەوە ؟ 
+ بۆ نا، بهو مهرجهی یاساكان كاتێك دادهندرێت، جێبهجێش بكرێت. ههروهها بهڕێوهبهرانی پێگهكهش تهنها كاریان بهڕێوهبردنی پێگهكه بێت، نهك ههزار و یهك كاری دیكه. واتا پێگهكه كاری سهرهكی بهڕێوهبهران بێت. ئهمهش حكومهت دهبێت دهستێوهربدات، ئهگهر نا نهخێر له ئێستاش و داهاتووشدا هیچ پێگهیهكی دیكه درووست نابێتهوه بهو ههستیاریه كار بكات كه لهسهرهتاوه هاكبۆكورد پێشكهشی كرد. 



کاک ئاسۆ چی پلانێکی نوێت هەیە بۆ هاکبۆکورد بۆ دوبارە گەشەکردنەوەی یانە  ..؟ 
+ ئێمه پلانمان دانا، له خوانێكدا كۆبوونهوه بكهین سهبارهت به پێشخستن و دووباره زیدووكردنهوهی هاكبۆكورد، بهڵام ئهو پلانه سهری نهگرت بههۆی سهرقاڵی بهردهوامی ههموومان، چونكه ئێمه هیچ ناچار نین، بهو ههستیاریه بهردهوامه كار بكهین، ئێمه بژێوی ژیانمان دهوێت، سهرقاڵیمان لهههمبهر كایه گرنگهكانی دیكه وا دهكات ئهو پێگهیه وهلاوه بنێین. وهك پێشتریش وتم له كوردستان دهژین، بۆیه دهبێت بهم ڕوانینه بیر بكهینهوهئهو گهله خهزمهتهی هاكبۆكورد كردی، ئێستا دهبا ئێمهمانان خاوهنی چهندان شت بووباین، بهڵام دووباره ئێمه لهكوردستانین. ئهم نا ههستیاریهشم لهوه نییه كه خزمهت نهكهم به خهڵكهكه، بهڵكو لهوهیه ئهگهر ئهمڕۆ پارهیهك پهیدا نهكهم بۆ بژێوی، ئیدی چی له ماڵپهڕهكه بكهم؟! 



- کاک ئاسۆ لەگەڵ کاک مستفا پێکەوە  هیچ کۆنتاکتێکتان هەیە لە نزیکەوە لەگەڵ کاک هەنگاو  ؟ 
لهگهڵ كاك ههنگاو بهڵێ له ڕابردوودا بهتین بووین و ئێستاش ئهو ههستیاریهم بۆی ههیه. ههروهها كاك مستهفاش لهنزیكهوه پێیڕا نهگهیشتووم، بهڵام ئێمه پێكدێین له زۆر ڕوودا و كهسێكی نهرمهو زوو خۆی دهگونجێنێت. ئێمه جار ناجار نامهیهك ئاڕاستهی یهك دهكهین لهپاش سڵاو، باس لهپێگه دهكهین. 



- بەڕای بەریزت هاکبۆکورد لە ئایندەدا چێ بەسەردێت ..؟ 
هاكبۆكورد دێتهوه كایهكه و بههێزی له جاران گرنگتر دهبێت، ئهمه لهكاتێكدا سهرجهمی ئهو پلانانهی بۆمان ئامادهكردوون له خوانهكهدا بخرێنه بواری جێبهجێكردنهوه. ئهگهر نا هاكبۆكورد دۆمهینهكهشی لهدهستدهدات. 



کاک ئاسۆ بابچێنە لای کۆمەڵیک پرسیاری شەخسی ...
ئایا ژیانی هاوسەریت پێکەوە ناوە ؟ 
نهخێر، من باوهڕم به هاوسهرگیری نییه لهگهڵ مرۆڤ، چونكه هاوسهری یهكهمم لهدهست دهدات كه كۆمپیوتهرهكهمهبهڵام وهك موسوڵمانێك دهبێت لهبارهی دینیشهوه هۆشیار بین، لهم ڕووهدا هاوسهرگیری لهگهڵ مرۆڤ (ڕهگهزی بهرامبهر) گرنگه، سوننهتی ژیانه و لهگهڵیدام. بهو مهرجهی لایهنی دهروونی خۆم پێی ڕازی بێت، خهونیش دهبینم: كیژه منداڵكارێك ببێته هاوسهرم. 




- لە شوینیک نوسیبووت لە عەشق  دۆرام ؟ ئایا  ئاشق بووی ؟ یان مەبەستت چی  بووە ؟ 
بهڵێ عاشق بووم. عاش بووم بهو ئهزمه خودیهی كه چیدی ڕێگای دهرباز بوونم نییه لێی. بهڵام چێژم لێ دهبینی، ئهوه بوو. لهو شهوهدا بڕیارم دا ئهو دهرگای عهشقه تێك بشكێنم لهههمبهر من و دهرهوهی من. بابهتهكهش لهبارهی كچ و خۆشهویستی كچانهوه نهبوو، بهڵكو لایهنێكی دهروونی بوو تێیدا مهڵۆس بووم تا دۆڕاندم. من ئهمویست ببمه نووسهری دهروونشیكاری و عاشقی نووسهری بووم، بهڵام ئهو شهوه لهدوای ماندووبوونی زۆر له گهڕان بهم ڕێكخرا و و بهو كۆمیته و بهم لف و نازام چیانهدا بهدهستی بهتاڵ هاتمهوه ماڵهوه و وتم: دۆڕام. بهڵام ههنوكه دهڵێم: دۆڕاندیانم. من و چانسیان نهوتووه. 




ئایا چی پلانێکی نوێت هەیە بۆ ئایندە جگە لە  School for Design ؟ 
بهڵێ، پلانم ئهوهیه ببمه مامۆستا لهگوندێك و لهگهڵ سرووشت و ئۆشۆ و سوقرات و یۆنگدا بژین، هاوكات یهكگرتن لهگهڵ خودا. دهمهوێت چیدی (هێما و كـۆد) وهك بابهتی سهرهكی بوونی من بێت. هێما و كۆد ههموو شتێكی من دهبێت بهپشتی خودا. ئهو دووهش له (كۆمپیوتهر و كتێبدا) بهدی دهكهم و كردوومه. ههروهها چێژ دهبینم له خزمهتكردن بهو هاوسهرهی لهداهاتوودا دهبێته هاوسهرم، مهبهستم كیژه منداڵكارهكهی خهونهكانمه، ئهوهی كه ئاوازه بۆ ژیانم. بهڵێ، ژیانم بهردهوام دهكهم لهگهڵ ئهوانهی خهمم دهخۆن بهتایبهت دایكم. 


کاک ئاسۆ زۆرکەس ئەم پرسیارەیان کردووە کە من لەبەریزتی بکەم 
چۆن ببین بە کەسێکی ئەکادیمی ؟
 ئه‌فڵاتوون له‌ ئه‌كادیمیاكه‌یدا به‌ چامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی چونه‌ژووره‌وه‌ نوسیبووی: ئه‌گه‌ر له‌ ماتماتیك نازانی، مه‌یه‌ره‌ ژووره‌وه‌. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌كادیمی/ئاكادیمی بوون پێویستی به‌ زانینی چه‌مكی زانین له‌سه‌ره‌تا و دواجار گه‌یشتن به‌ ساده‌بوونه‌وه‌ یاخود سرووشتی بوونه‌وه‌ هه‌یه‌. بوون به‌ كه‌سی ئه‌كادیمی یان هیچ هه‌وڵێك مه‌یه‌ و له‌شوێنی خۆت بمێنه‌ره‌وه‌ و ته‌نها ببه‌ به‌ بینه‌ر بۆ ڕووداوه‌كان. یانیش ئه‌گه‌ر هه‌وڵتدا بێگومان ده‌بێت ماتماتیك ده‌ستپێكی ئه‌و هه‌وڵه‌ت بێت. چونكه‌ سه‌رجه‌می كایه‌كانی دیكه‌ ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر ماتماتیك و ماتماتیكیش بۆخۆی چه‌مكێكه‌ له‌ ئاگامه‌ندیدا، واتا بوونه‌كه‌ی پشت به‌ هیچ شتێك نابه‌ستێت جگه‌ له‌ خودا.




- چیت هەیە بۆ ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا..؟ 
من ههمیشه به هاوڕێیان دهڵێم: هیچ چانسێكم نییه تا بناسرێم و گرنگیم پێ بدهن. بهڵام ماڵێك بۆ تهكنهلۆژیا دهتوانم بڵێم سهرهتایهكه بۆ من تا ئهو تابۆیهی دهروونم بشكێنم. لێره فهرشی خۆشهویستی ڕاخراوه بۆ تهكنهلۆجستهكان. ئهگهر كهسێك لێره ببینم، ئهوجا درك بهوه دهكهم ئهو كهسه گرنگی دهدات به بواره تهكنهلۆژیهكان. لهگهڵ ڕێزم SfD. 


 ئامادەکار 
هەڵۆ سەلمان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە