کۆمپانیای HTC مۆبایلی HTC U12 پڵەسـی بە فەرمیی نمایش کرد


کۆمپانیای HTC ئەمڕۆ چوارشەممە یەکێک لە مۆبایلە ئاست بەرز و نوێیەکانی خۆی نمایش کرد، بەناوی +HTC U12. مۆبایلەکە هەڵگری تایبەتمەندی نوێیە و بە سێ ڕەنگی شینی ڕوون و ڕەش و سوور بەرھەم ھاتوە.

هەڵگری دوایین ڕەقەکاڵای سناپدراگۆنە کە ئەویش سناپدراگۆن ٨٤٥ـی ئاستبەرزە، مۆبایلەکە بە هەمان لاشەی U11+ـەیەوە دروستکراوە، کە دژە ئاوە و تۆزە و مۆڵەتی IP68 پێدراوە، ئەمانەش لەگەڵ یاریدەدەرێکی ڕام بە فراوانی ٦ گێگابایت.

خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٦ ئینج لەگەڵ هەبوونی ڕوونیەکی بەرزی+QHD واتا ٢٨٨٠ * ١٤٤٠ پێکسڵ، هاوشێوەی بەرهەمەکانی پێشتر ئەم مۆبایلەش، هەستیارە بە گوشینی واتە گەر مۆبایلەکە بگوشیت ئەوە کۆمەڵێل ئەرکی دیاریی کراو ئەنجام دەدات.

تەکنەلۆژیاکەشی بریتییە لە سوپەر LCD و پشتگیری لە HDR 10 دەکات،پاترییەکی بەهێزیش هەیە، کە توانای پێدانی ٣,٥٠٠ میللی ئەمپێری هەیە و بە دڵنیاییەوە خێرا بارگاوی دەبیتەوە.

  کامێرای دواوەی دوانە هاوێنەیە بە فراوانیی ١٢ مێگاپێکسڵ بە ١٦ مێگاپێکسڵ، کە ئاستی دوو هێندەیی هێنەرەپێشەوەی ئۆپتیکاڵی تێدا جێگیر کراوە. تیرەی کرانەوەی هاوێنەی f1.8ـە، کە تایبەتمەندیی OIS و سەرنجی وردیی خۆکاریی تێدا جێگیر کراوە. هەروەها دەتوانێت ڤیدیۆ تۆمار بکات بە ڕوونیی 4K و ٦٠ وێنە لە چرکەکەیدا، هەروەها بە ڕوونیی ١٠٨٠ پێکسڵیش دەتوانێت ڤیدیۆ تۆمار بکات کە ٢٤٠ وێنە لە هەر چرکەیەکدایە. کۆمپانیای HTC هەبوونی ٢ کامێرای بۆ دواوە بە زۆر نەزانیوە، بەڵکو دوو کامێرای دیکەشی بۆ بەشی پێشەوە زیاد کراوە کە هەر یەکەیان بە فراوانیی ٨ مێگاپێکسڵن کە ژمارەی سەرجەم کامێراکانی دەکاتە ٤ کامێرا.





x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە