BMW ئۆتۆمۆبیلی BMW M5ی خستە بازاڕەکانەوە


کۆمپانیای BMWی ئەڵمانی یه‌كێکە له‌ نایابترین و به‌ناوبانگترین کۆمپانیاکانی جیھان کە ساڵانە ئۆتۆمۆبیلی ناوازه‌ و به‌هێز بەرھەم دەھێنێت و دەیخاتە بازاڕەکانی جیھانەوە، ھەروەھا لەم ساڵیشدا یەکێک لە سەرکەوتووترین و پڕخواسترین ئۆتۆمۆبیلەکانی خستە بازاڕەکانەوە.

به‌پێی هه‌واڵێک کە باس له‌ نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای BMW ده‌كات و دەڵێت، كۆمپانیای BMW ی ئه‌ڵمانی له‌ ساڵی 2018 دا ئۆتۆمۆبیلێكی نوێی مۆدێلی (m5)ی به‌شێوازێكی به‌هێز و ناوازه‌ بەرھەم ھێناوە و خستوویه‌ته‌ بازاڕه‌كانی جیھانەوە، ئه‌م ئۆتۆمۆبیله‌ نوێیه‌ی BMW به‌ باشترین ئۆتۆمۆبیل داده‌نرێت له‌ جیھاندا له‌ ڕووی سه‌لامه‌تی و هێز و دیزاینه‌وه، كه‌ ئه‌مه‌ش سه‌رنجی خه‌ڵكی راكێشاوه.

كۆمپانیای BMW له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمۆبیله‌وه‌ چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ک ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمۆبیله‌ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ دروست كراوه‌ و دیزاینێكی سەرنج ڕاکێشیان بۆ داناوه، جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمۆبیله‌ هێزێكی زۆری هه‌یه‌ و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره‌ كه‌ هێزه‌كەی ده‌گاته‌ هێزی 560 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 4.4 لیترییه‌ و هه‌شت پستۆنه.

كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌شی ڕوونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئۆتۆمۆبیله‌ خاوه‌ن هه‌شت گێڕه‌ و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه‌ و به‌ شێوازێكی به‌هێز بەرھەم ھێندراوە‌ به‌ دیزاینێكی جیاوازه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمۆبیله‌ ده‌گاته‌ ١٠٢ هه‌زار و ٦٠٠ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.


x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە