چارەسەری ئەم کیشەیە کاتیک لە وینەکانمان ئەنوسرێت I am Sorry!!! !!!!

ماڵپەڕی ماڵێک بۆ تەکنۆلۆژیا Home4T.coM

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
ڕەنگە زۆریک لەلامان ئاشنابێت ئەم نوسینە زۆرجار ۆتۆماتیکی لە سوچیکی وینەکانمانەوە ئەنوسرێت بەبێ ئەوەی بیر بکەینەوە بۆچی ئەمە وایە 
ئایا بەبێ هۆکار ئەم نوسینە دەر ئەکەوێت ..
لەچەندین شوین گەرام بەدوای زانیاری دەربارەی ئەم دێرە 
I am Sorry!!! !!!!
تەنها ئەوەندەم دەستکەوت کە ئەمە ڤایرۆسیکەو چەندین ساڵە بلاو بۆتەوە  بەلام خەلکی کەم هەستی پێ ئەکات چونکە زیانێکی ئەوتۆی نیە جگە لە تیکدانی وینەکانمان  واتە کۆمپیوتەر خاو ناکاتەوو یاخود جامی بکات 

وە دوای ئەوەی لیکۆلینەوەم کرد لە چۆنیەتی بلاو بونەوەی ئەم ڤایرۆسە بۆم دەرکەوت کە ئەم ڤایرۆسە زیاتر لەڕیگەی بەرنامە کراککراوەکانەوە بلاو ئەبێتەوە  بەتایبەت ئەو کەسانەی کە بەرنامەکانی کۆپانیایی Adobe کراک ئەکەن و بەبێ بەرامبەر بلاوی ئەکەنەوە .. وەمن بەرونی هەستم بەوە کرد کە   adobe photoshop 2017 crack ئەم جۆرە ڤایرۆسەی پێوە لکاوە ..
وە من چەند ئەنجامیکی ترم دەستکەوتوە لە هۆکاری بلاو بونەوەی ئەم ڤایرۆسە ئەویش بەرنامە پۆرتەبلەکانە کاتیک زیاتر لە ولاتی ئیسپانیا و  ئێران ئەو بەرنامانەی کە بەبریک پارەن  کراککەرەکانی ئێران و ئیسپانیا  کاریکی وا ئەکەن کە ئەم بەرنامانە  بەبێ بەرامبەر کار بکەن  بۆ ئەومەبەستەش  وا لەبەرنامەکە ئەکەن کە پیویستی بە ئینستاڵ نەبێتی و راستەوخۆ بەدوو کلیک بکرێتەوە ئەمانە پێان ئەوترێت بەرنامەی پۆرتەبڵ ..

ئەم ڤایرۆسە هەمان ئەو ڤایرۆسەیە کە بەرنامەکان سایزەکەی کەم ئەکاتەوە بۆ 552 KB  , 533  , KB کە قەبارەی سەرەکی بەرنامەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەت دەستکاری ئەکات ..

ئیستا ئەگەر توشی ئەم کێشەیە بویتە باشترین ئەنتی ڤایرۆسم بۆتان هێناوە کە ئەتوانێ ٪١٠٠ ئەم ڤایرۆسە بسریتەوە 
ئەویش ئەنتی ڤایرۆسی  

کلیک بکە بۆ داگرتنی ئەم ئەنتی ڤایرۆسە

ئامادەکردنی هەڵۆ سەلمان ..
ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە