کات و شوێنی کۆنگرەی داهاتووی ئەپڵ


ئەپڵ بە فەرمی لەسەر وێبگەڕی خۆی لە بەشی گەشەپێدەران کات و شوێنی کۆنگرەی داهاتوی خۆی کە ناسراوە بە WWDC واتا کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەران بڵاوکردەوە. بە پێی هەواڵەکە بێت کۆنگرە لە ڕۆژی 4ی مانگی 6 دەسپێدەکات تا ڕۆژی 9ی هەمان مانگ کە لە شاری (سان خۆسێ) لە ولایەتی کالیفۆرنیا بەڕێوەدەچێت. وە هەروەها ئەپڵ دەرگای خۆتۆمارکردنی بۆ گەشەپێدەران کردەوە کە ئەیانەوێت بەژداری ئەم کۆنگرەیە بکەن وە دوا مۆڵەت ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە ئەبێت بۆ خۆتۆمارکردن. وە نرخی هەر بلیتێکی ئەم کۆنگرەیە ئەگاتە $1599 بۆ هەر گەشەپێدەرێک.
ئەپڵ لەم کۆنگرە وەشانە نوێیەکانی وەک iOS, macOS, watchOS, tvOS نمایش ئەکات کە وا بڕیارە یەکەم وەشانی iOS 12 لەم کۆنگرە نمایش بکرێت.

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە