كۆمپانیای ڤۆلكسواگنی ئه‌ڵمانی له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی بێ سووكانی دروست كرد، كه به‌ده‌نگ ئاماژه وه‌رده‌گرێت و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت كاری پێبكرێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی (dailymail) دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ڤۆلكسواگن ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئه‌ڵمانی ڤۆلكسواگنی به‌ناوبانگ له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی نوێی دروست كرد كه به ئاماژه‌ی ده‌نگی كار ده‌كات و له‌ناوه‌وه‌یدا هیچ به‌شێكی نییه كه بتوانی خۆت كۆنترۆڵی بكه‌ی و ته‌نیا ده‌توانی له ڕێگه‌ی ده‌نگه‌وه كاری پێبكه‌ی.
كۆمپانیای ڤۆلكسواگن له باره‌ی تایبه‌تماندیی ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه‌ی روونكردنه‌وه‌ی داوه و ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه ئۆتۆمبێلی خێزانییه و ته‌نیا له ڕێگه‌ی ده‌نگی خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها جگه له شوێنی دانیشتن و رادیۆ هیچ ئامێرێكی تری تێدا نییه كه بتوانی ئیش به‌م ئۆتۆمبێله بكه‌ی وه‌ك " سووكان، گێر، زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی و برێك"، ته‌نیا به ده‌نگ كار ده‌كات.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی روون كردووه‌ته‌وه، كه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئۆتۆمبێلێكی ئه‌لیكترۆنییه و به كاره‌با كار ده‌كات، به‌ڵام هیزێكی زۆری هه‌یه كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی هێزی 300 ئه‌سپی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه تا ساڵی 2020 نایه‌ته بازاڕه‌كانی دنیاوه و تا ئێسته‌ش نرخی دیاری نه‌كراوه.