سۆنی مۆبایلێكی نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌ توانای بینای لە تاریكایدا ٣٢ ھێندەی مرۆڤە


كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی مۆبایلێكی نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌ توانای هه‌ستیاری بۆ ڕووناكی زۆر له‌ توانای بینینی چاوی مرۆڤ به‌هێزتره‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جیهانیی تایبه‌ت به‌ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كاندا، كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی ئاشكرای كرد، له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا مۆبایلێك به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌ توناای iso بگاته‌ 51200.

 ISO واته‌ توانای كاردانه‌وه‌ی كامێرا بۆ ڕووناكی، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ هه‌موو كامێرایه‌كدا هه‌یه‌ و توانای وێنه‌گرتن له‌ تاریكیدا به‌هێز ده‌كات، تا ئێسته‌ زۆرترین ڕێژه‌ی iso له‌ مۆبایلدا گه‌یشتووه‌ته‌ 6400، به‌ڵام سۆنی پێوانه‌كانی شكاند و تواناكه‌ی گه‌یاندە 51200.

له‌باره‌ی ئه‌و تواناییه‌ش، پزیشكان ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ چاوی مرۆڤ هێز و توانای به‌رگه‌گرتنی بۆ ڕووناكی ته‌نیا 1600 isoیه‌، ئه‌مه‌ش واته ‌مۆبایله‌كه‌ 32 هێنده‌ی ئه‌م تواناییه‌ی چاو به‌هێزه‌.

تایبه‌تمه‌ندی ئه‌مه‌ش له‌وه‌دایه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێكی ته‌واو تاریكدا بیت و هیچ ڕووناكییه‌كی زۆر كزیش بوونی نه‌بێت، ئه‌م مۆبایله‌ ده‌توانێت وێنه‌ و ڤیدیۆ به‌شێوه‌یه‌ك بۆ بگرێت كه‌ هه‌رگیز چاوه‌ڕوانت نه‌كردبێت و هیچ هه‌ست به‌ تاریكی شوێنه‌كه‌ نه‌كه‌یت.

نووسەر/بەڵێن صديق
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە