نۆكیا و ڤۆدافۆن تۆڕی مۆبایل دەبەنە سەر مانگ

هەردوو کۆمپانیای بەناوبانگی مۆبایل ڤۆدافۆن و نۆکیا پلانیان داناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا تۆڕێکی مۆبایلی تەکنەلۆجیای نەوەی چوارەم (4G) لەسەر مانگ دابمەزرێنن.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، تۆڕەکە ڕێگە بە دوو گەڕۆک (rover) دەدات کە ڤیدیۆ بە کوالێتی بەرز بۆ وێستگەیەک بگوازنەوە و دواتریش لەوێوە بۆ سەر زەوی.

کەیت ئارکلیس گرەی زانا و ئەندازیار لە گروپی (PTScients) ڕایگەیاند "ئێمە دوو گەڕۆکەکە دەنێرین بۆ سەر ڕووی مانگ و لەڕێگەیانەوە ڕێژەیەکی زۆر داتای زانستی و ڤیدیۆ و وێنەی کوالێتی بەرز کۆدەکەینەوە."

ئاماژەی بەوەش کرد، کێشەکەیان ئەوەیە کە ناتوانن ڕاستەوخۆ داتاکان لە گەڕۆکەکانەوە بنێرنەوە بۆ سەر زەوی، چونکە پێویستی بە وزەیەکی زۆر هەیە.

دەشڵێت، داتاکان دەنێرنە وێستگەکە کە وزەیەی زۆری تێدایە و لەوێشەوە بۆ سەر زەوی، بەو جۆرەش ڤیدیۆیەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر مانگەوە دەستدەکەوێت.

کۆمپانیای ڤۆدافۆن لە ساڵی ١٩٩١دا لەلایەن هێرنێست گاریسن و گێری وێنتەوە دامەزراوە و بارەگای سەرەکی لە لەندەنە، هەروەها نۆکیا لە ساڵی ١٨٦٥دا لەلایەن فرێدریک ئیدستام و لیۆ مێچیلینەوە دامەزراوە و بارەگای سەرەکی لە فینلەندایە.

نووسەر/بەلێن صديق
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە