ھواوی بەمزوانە جۆرێکی نوێی مۆبایلی هواوی پی 20 دەخاتە بازاڕەوە


لەمیانی کۆنگرەیکدا لە پاریس ، کۆمپانیای هواوی چینی ئاشکرایکرد، بەمزوانە جۆرێکی نوێی مۆبایلی هواوی پی 20 دەخاتە بازاڕەوە.

بەپرسی کۆمپانیای هواوی لەدرێژەی وتەکانیدا، ئاماژەی بە سێ جۆری تری مۆبایلی کرد لەوانە، هواوی پی 20 و هواوی پی 20 لایت و هواوی پی 20 پڕۆ، کە لەسێ شاشە پێک هاتوون بە کوالێتی باش و بەھەمان شێوەی بەرھەمەكانی تری لەژێر سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید کاردەکات. 

ئەوەشی خستە روو لە رۆژی 27 ئەم مانگەدا مۆبایلی هواوی پی 20 دەخرێتە بازاڕەوە.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی هواوی پی 20 هاوشێوەی مۆبایلی ئایفۆن ئێکسە، بەوپێیەی پەروانەدارە و لاکانی شاشەی مۆبایلی هواوی پی 20 لە لە مۆبایلی ئایفۆن ئێکس دەچێت .

نووسەر/بەڵێن صديق
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە