فەیسبووك لە نوێترین ئەپدەیتی بڕۆگرامەكەی تایبه‌تمه‌ندیەكی بۆ ناو مۆبایل ڕاگرت - Home4T ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا

فەیسبووك لە نوێترین ئەپدەیتی بڕۆگرامەكەی تایبه‌تمه‌ندیەكی بۆ ناو مۆبایل ڕاگرت



تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌ نوێترین تایبه‌تمه‌ندیدا خه‌زن كردنی وێنه‌ی راگرت.

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌ نوێترین تایبه‌تمه‌ندیدا، خه‌زن كردنی وێنه‌ی بۆ ناو مۆبایل لابرد، ناشتوانیت سكرین شۆتی بكه‌یت، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ ته‌نها بۆ هه‌ژماره‌كانی فه‌یسبووك ده‌بێت، په‌ڕەكان ناگرێته‌وه‌، به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك ته‌نها ده‌توانن وێنه‌ی په‌یجه‌كان خه‌زن بكه‌ن.

ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ نوێیه‌، ره‌خنه‌ی لێ گیرا له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌ری ئه‌و تۆڕه‌وه‌، پێیان وایه‌ نابێت وێنه‌ خه‌زن نه‌كرێت، چه‌ندین ناره‌زایی له‌ تویته‌ر و سناپ دژی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ بڵاو بۆوه‌.

هه‌ركاتێك فه‌یسبووك ئه‌پده‌یت بكه‌یت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ زیاد ده‌كات، ناتوانیت وێنه‌ی هیچ كه‌سێك كه‌ له‌ هه‌ژماره‌كه‌ی بڵاوی كردۆته‌وه‌ خه‌زن بكه‌یت.

نووسەر/بەڵێن صديق
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
من بەڵێن صديق ماوەی ٤ ساڵە نوسەری تەكنەلۆژیام لە پێگە و ماڵپەڕە كوردیەكان لەساڵی ٢٠١٥ وە دەستم بەوەرگێڕان كردووە لە زمانی كوردی سۆرانی