دوو ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبوك بڕیاریانداوه‌ واز له‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ بهێنن


ئامارێكی نوێ ده‌ریخستووه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كۆچێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌.

پێگه‌ی(Recode)ی تایبه‌ت به‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن و 800 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبوك بڕیاریانداوه‌ واز له‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ بهێنن و ڕوبكه‌نه‌ هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام و سناپ چاپ.

پێگه‌كه‌ هۆكاری ئه‌و كۆچه‌ی له‌ فه‌یسیبوكه‌وه‌ بۆ تۆڕه‌كانی دیكه‌ گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وی كۆتوبه‌نده‌ی كۆمپانیای فه‌یبسوك به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانیدا سه‌پاندویه‌تی.

له‌ ئاماره‌كه‌دا پێشبینیی ئه‌وه‌ش كراوه‌ له‌ ساڵی 2018دا ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی فه‌یسبوك كه‌ ته‌مه‌نیان له‌خوار 11 ساڵه‌وه‌یه‌ به‌رێژه‌ی 9.3% كه‌م ببێته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنه‌رانی ته‌مه‌نی 12-17 ساڵ پێشبینیی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕێژه‌ی 5.6% كەم بكات و ئه‌وانه‌ش كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 24 ساڵدایه‌ 5.8% كه‌م ده‌كات.

هه‌ر له‌ ئاماره‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار له‌وانه‌ی فه‌یسبیوك جێده‌هێڵن، روو له‌ پێگه‌ی ئینستاگرام بكه‌ن كه‌ ئه‌ویش هه‌ر سه‌ربه‌ كۆمپانیای فه‌یسبوكه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌بنه‌ به‌كارهێنه‌ری سناپ چات.

نووسەر/بەڵێن صديق
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە