ماڵپه‌ڕی گووگڵ ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه باسی له زۆرترین گه‌ڕانی خه‌ڵك له‌و سایته ده‌كرد، به‌و پێیه‌ش بێت زۆرترین گه‌ڕان بۆ شته فێركارییه‌كانی گووگڵ بووه.
سایمۆن رۆجه‌رز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی زانیارییه‌كانی گووگڵ ئاشكرای كرد، زۆرترین گه‌ڕان له ماڵپه‌ڕی گووگڵ له ساڵی 2004 تا ئێسته، به وشه‌ی "how to.." واته "چۆن.." ده‌ستی پێ كردووه، واته به‌شێكی زۆری خه‌ڵك كاتێك له گووگڵ به‌دوای شتێك‌دا ده‌گه‌ڕێت، به‌و وشه‌یه ده‌ست پێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی گووگڵ یارمه‌تی چۆنیه‌تیی ئه‌نجامدانی شته‌كانی فێر بكات.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا بوو كه زۆرترین گه‌ڕانه‌كان بۆ ئه‌و شتانه‌ن كه خه‌ڵكی له‌ناو ماڵه‌كانیاندا زۆر پێویستیانه، ڕه‌نگه بۆ حاڵه‌تی زۆر به په‌له یارمه‌تی گووگڵیان داوا كردبێت، بۆ نموونه چۆن ده‌رگه چاك بكه‌مه‌وه؟، چۆن فڵان ئامێر ببه‌ستم؟، له هه‌موو وڵاتێكیش به پێی زمانی ئاخاوتنیان شێوازی پرسیاره‌كانیان به‌م وشه‌یه ده‌ستی پێ كردووه.
له میانه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌شدا، گووگڵ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه زۆرترین گه‌ڕانه‌كانی كه به وشه‌ی "چۆن" ده‌ستیان پێ كردووه، به پێی ڕێزبه‌ندی ئه‌م ڕستانه‌ن:
_ چۆن بۆینباخ ببه‌ستم؟
_ چۆن ماچ بكه‌م؟
_ چۆن دووگیان بم؟
_ چۆن كێشم دابه‌زێنم؟
_ چۆن فێری وێنه‌كێشان بم؟
_ چۆن فێری شه‌ڕ بم؟
_ چۆن كێكی شیرین دروست بكه‌م؟
_ چۆن نامه‌یه‌كی گونجاو بنووسم؟
_ چۆن نانی فه‌ڕه‌نسی دروست بكه‌م؟
_ چۆن چه‌وری ورگ بتوێنمه‌وه؟
نووسەر/بەڵێن صديق