پڕۆگرامێكی نوێ ئاگادارت دەكاتەوە لە و ئەپڵیكەیشنانەی وزەی پاتری مۆبایلەكەت بەخێرای دەبات و زیان بە پاتری مۆبایلەكەت دەگەیەنێت



زۆرێك لە بەكارھێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد كێشەی زوو دابەزینی وزەی پاتریەكانیان ھەیە، بەوھۆیەوە پڕۆگرامێكی نوێ درووستكراوە كە چارەسەری  ئەو كێشەیە دەكات.

پڕۆگرامێكی نوێ كە بە ناوی (battery health 3) لەم دواییانە بەردەستكراوە،  بەپێی وتەی گەشەپێدەرانی ئەم پڕۆگرامە چاودێری تەواو و وردی  سەرجەم ئەپڵیكەیشنەكانی ئایفۆن و ئایپاد دەكات و لەو ڕێگەیەوە بەكارھێنەر لەو ئەپڵیكەیشنانە ئاگادار دەكاتەوە كە وزەی پاتریەكە بەزوویی دەبات.

ھاوكات ئەو پڕۆگرامە ئاماری تەواوی توانای پاتریەكە و ئاست و دۆخ و پلەی گەرمییەكەی دەداتە بەكارھێنەرەكە  لەو  ڕێگەیەوە بەكارھێنەرەكە ئاگاداری تەندروستی پاتریەكەی دەبێت.

نووسەر/بەڵێن صديق


x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە