له‌به‌رئه‌وه‌ی نامه‌ی پڕ له سووكایه‌تی و قسه‌ی نه‌شیاو له ڕێی به‌رنامه‌ی (صراحة)وه زۆر بۆ به‌كارهێنه‌رانی هات، كۆمپانیای ئه‌پڵ و گوگڵ دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه‌یان ڕاگرت.
كۆمپانیاكانی ئه‌پڵ و گووگڵ، به یه‌كجاری به‌رنامه‌ی (صراحة)یان سڕییه‌وه، واته ئه‌م به‌رنامه‌یه كه په‌شتر ده‌توانرا له ڕێی پله‌ی ستۆری گووگڵ و ئه‌پ ستۆری ئه‌پڵ داونڵۆد بكرێته ناو ئامێره‌كانی مۆبایل و ئایپاد، ئێسته به ته‌واوی قفڵ كراوه و هیچ به‌كارهێنه‌رێك ناتوانێت دایبه‌زێنێت.
هۆكاری ئه‌م ڕاگرتنه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو خێزانه‌كاندا به تایبه‌ت له چینی هه‌رزه‌كاران ڕووی دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نامه‌ی نه‌شیاو و نه‌گونجاویان بۆ ده‌هات، تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بوون و هه‌وڵی كاردانه‌وه‌ی خراپیان ده‌دا.
خاوه‌نی به‌رنامه‌ی (صراحة) بۆ میدیاكانی ڕوون كرده‌وه، كه هه‌رگیز ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی بۆ زیانگه‌یاندن به كه‌س دروست نه‌كردووه، به‌ڵام كه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو كه‌شه‌یه بۆ گه‌نجان دروست بكات، ئه‌وا به خۆشحاڵییه‌وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌پڵ و گووگڵ قبووڵ ده‌كات.
به‌رنامه‌ی (صراحة) سه‌ره‌تا كه دروست كرا، بۆ ئه‌وه بوو خه‌ڵك له ڕێیه‌كی شاراوه قسه‌ی دڵیان به ڕاشكاوی بۆ یه‌كتری بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و كه‌سه ده‌رناكه‌وێت كه نامه‌كه ده‌نووسێت، خه‌ڵكی ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به یه‌كتر بكه‌ن، زۆربه‌ی نامه‌كان كه بۆ كچان ده‌هاته ناردن، پڕ بوون له قسه‌ی ناشیرین و ئازاردانی كه‌سایه‌تییان، له‌به‌ر ئه‌وه به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م به‌رنامه‌یه ڕووی له كزی كردووه و ئێسته خه‌ریكه به یه‌كجاری داده‌خرێت.
نووسەر/بەڵێن صديق