فەیسبووك خزمه‌تگوزاریی ناسینه‌وه‌ى ڕوخسار بۆ تۆڕەكەی زیاد دەكات


به‌رپرسانى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، خزمه‌تگوزاریی ناسینه‌وه‌ى ڕوخسار (Face Recognition) بۆ تۆڕه‌كه‌یان زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ش بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك به‌كار دێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28/2/2018، میدیا ته‌كنۆلۆژییه‌ جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ به‌رپرسانى فه‌یسبووك، له‌ چه‌ند شوێنێكى جیهان، خزمه‌تگوزاریی ناسینه‌وه‌ى ڕوخسارى زیاد كردووه‌، له‌ داهاتوویه‌كى نزیكیشدا، له‌ سه‌رانسه‌رى جیهاندا به‌رده‌ست ده‌كرێت.

ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك به‌كار ده‌هێنرێت، له‌وانه‌ش؛ ئه‌و وێنانه‌ى خۆت ده‌بینیته‌وه‌، كه‌ هاوڕێیه‌كت بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام تاگى نه‌كردوویت، یارمه‌تیت ده‌دات له‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى نایناسیت وێنه‌كه‌ت به‌كار بهێنێت و بڵاوى بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ شێوه‌یان له‌ ڤیدیۆیه‌ك، یان وێنه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌.

تا ئێستا ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ له‌ سه‌رانسه‌رى جیهاندا به‌رده‌ست نه‌كراوه‌، فه‌یسبووك به‌شێوه‌یه‌كى تاقیكردنه‌وه‌، له‌ چه‌ند شوێنێكی جیاوازى جیهانى به‌رده‌ست كردووه‌، له‌وانه‌ش؛ پاكستان، به‌ڵام باس له‌وه‌ كراوه‌، كه‌ له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا، ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ له‌ سه‌رانسه‌رى جیهاندا به‌رده‌ست ده‌بێت و سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبووك ده‌توانن به‌كارى بهێنن.

پێشتریش ئه‌و خزتگوزارییه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی له‌ فه‌یسبووكدا هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێ و ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌.

 فەیسبووک لە ساڵی 2004دا کارا کرا، ئێستاش لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکیش، بەردەوام خزمەتگوزاریی بەسوود بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن.

نووسەر/بەڵێن صديق
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە