ئەپڵ لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا شەحنی وایەرلێس(AirPower) دەخاتە بازاڕەكانەوە - Home4T ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا

Header Ads

Live Tv

ئەپڵ لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا شەحنی وایەرلێس(AirPower) دەخاتە بازاڕەكانەوە


یه‌كێكی تر له‌ به‌رهه‌مه‌ نوێكانی كۆمپانیای ئه‌پڵ شه‌حنی وایه‌ر لێسه‌، كه‌ به‌نیازه‌ بۆ ئه‌م ساڵ له‌ مانگی ئادار كه‌ ده‌كاته‌ مانگی (سێ) بیخاته‌ بازاڕه‌كانی جیھانەوە.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی (theverge) دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئه‌پڵ دوای ماوه‌یه‌كی زۆر یه‌كێك له‌ پڕ داواكاریترین به‌رهه‌می خۆی ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌، كه‌ شه‌حنێكی بێوایه‌ره‌، كۆمپانیاكه‌ باس له‌و به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌م ئامێره‌ نوێیه‌مان ناو ناوه‌ (AirPower) كه‌ له‌ توانایدایه‌ چه‌ند مۆبایلێك به‌یه‌كه‌وه‌ شه‌حن بكاته‌وه‌ به‌بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك.

كۆمپانیاكه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئایفۆن هه‌شت و ئایفۆن X مان دروستكرد پلانی ئه‌وه‌شمان هه‌بوو كه‌ ئامێرێكی بۆ دروست بكه‌ین كه‌ به‌بێ وایه‌ر شه‌حن بكاته‌وه‌، بۆیه‌ بڕیارماندا ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ دوای ماوه‌یه‌ك بڵاو بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئێسته‌ له‌ مانگی ئاداری 2018 دا به‌نیازین بیخه‌ینه‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌، به‌ڵام تا ئێسته‌ش كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌رباره‌ی نرخی AirPower هیچی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و نرخی بۆ دیاری نه‌كردووه‌.

نووسەر/بەڵێن صديق
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
من بەڵێن صديق ماوەی ٤ ساڵە نوسەری تەكنەلۆژیام لە پێگە و ماڵپەڕە كوردیەكان لەساڵی ٢٠١٥ وە دەستم بەوەرگێڕان كردووە لە زمانی كوردی سۆرانی